سەری ساڵ پیرۆز ئەکەم لەهاوڕیان و دۆستان
کە پێشکەشتان ئەکەم چیرۆکو شعرو پەخشان
ئێوەش بۆم بنوسن تێبینی و سەرنج و ڕەخنە
بەڵام تکاتان لێ ئەکەم لۆمەم مەکەن لەپاشان
پیرۆزی ئەکەم لەخانەوادەم و لەهەموو خەڵکی
بە گشی لە هەموان پیرۆز بێت بە بێ جیاوازی
ئومێدەوارم کات و ساتێ خۆش و گەشیان بێ
بەخۆشی و شادی بەسەری بەرن بەبێ دڵ تەنگی
من پێی دڵخۆشنیم لە تەمەنم کەم ئەبێ
بەڵام ئەوە بێچارەییە هەر ئەبێ ئەوە بکرێ
ئایا چۆن ئەبێ ئاهەنگ بگێڕم خۆشحاڵبم؟
بۆ کەم بونەوەی تەمەنم مۆمێ داگیرسێ
ساڵ بەساڵ ئەڵێین خۆزگەمان بەپار
باڵامان بەرز ئەبێ وەک خەڵفە چنار
نەخێر پێچەوانەیە لە تەمەنمان ئەڕوا
ئاهەنگی بۆ ئەگێڕین لەلادێ و لەشار
کێ ئاهەنگ ئەگێرێ بۆ کەمی ژین
زوو بەجێی بێڵێ دنیا و ژیان و ژین
ئەمە خۆی لە خۆیا کارێ ناڕەوایە
هەر بەزیندویی خۆمان ئەنێژین
پێویستە ئێمە ژیرانە بیر کەینەوە
ڕاستیەکان بۆ یەک ڕونکەینەوە
هەر کەسێ ئەڵێ ئەوە وانییە
با بێ لەگەڵم خۆی تاقیکاتەوە.
ساڵی تازە خۆری تیا هەڵنایە
بەری خۆر گیراوە هەور و هەڵایە
ئەبێ شانس و بەختی کورد بێ
یا هەر خۆی شومە و بەڵایە
بە هیوام وا نەبێ بەگشتی باش بێ
بەتایبەتی بۆئێمەی کورد خۆر هەڵبێ
بۆ ئەوەی ئێمەش لەژیان پشوو بەین
کورد یەکبگرێ وڵاتیشمان دروسبێ
کە پێشکەشتان ئەکەم چیرۆکو شعرو پەخشان
ئێوەش بۆم بنوسن تێبینی و سەرنج و ڕەخنە
بەڵام تکاتان لێ ئەکەم لۆمەم مەکەن لەپاشان
پیرۆزی ئەکەم لەخانەوادەم و لەهەموو خەڵکی
بە گشی لە هەموان پیرۆز بێت بە بێ جیاوازی
ئومێدەوارم کات و ساتێ خۆش و گەشیان بێ
بەخۆشی و شادی بەسەری بەرن بەبێ دڵ تەنگی
من پێی دڵخۆشنیم لە تەمەنم کەم ئەبێ
بەڵام ئەوە بێچارەییە هەر ئەبێ ئەوە بکرێ
ئایا چۆن ئەبێ ئاهەنگ بگێڕم خۆشحاڵبم؟
بۆ کەم بونەوەی تەمەنم مۆمێ داگیرسێ
ساڵ بەساڵ ئەڵێین خۆزگەمان بەپار
باڵامان بەرز ئەبێ وەک خەڵفە چنار
نەخێر پێچەوانەیە لە تەمەنمان ئەڕوا
ئاهەنگی بۆ ئەگێڕین لەلادێ و لەشار
کێ ئاهەنگ ئەگێرێ بۆ کەمی ژین
زوو بەجێی بێڵێ دنیا و ژیان و ژین
ئەمە خۆی لە خۆیا کارێ ناڕەوایە
هەر بەزیندویی خۆمان ئەنێژین
پێویستە ئێمە ژیرانە بیر کەینەوە
ڕاستیەکان بۆ یەک ڕونکەینەوە
هەر کەسێ ئەڵێ ئەوە وانییە
با بێ لەگەڵم خۆی تاقیکاتەوە.
ساڵی تازە خۆری تیا هەڵنایە
بەری خۆر گیراوە هەور و هەڵایە
ئەبێ شانس و بەختی کورد بێ
یا هەر خۆی شومە و بەڵایە
بە هیوام وا نەبێ بەگشتی باش بێ
بەتایبەتی بۆئێمەی کورد خۆر هەڵبێ
بۆ ئەوەی ئێمەش لەژیان پشوو بەین
کورد یەکبگرێ وڵاتیشمان دروسبێ