دایک پارەی ئەپێچا لەفەقیانەی جلی کوردی
زۆر جوان بوو لولی ئەکردوو لە قۆڵی ئەپێچی
جار جار بۆ خەرجی دەریدێنا پێنج و دەفلسی
ژیانیش ئاسان بوو ئاوا نەیانگرتبوو بەقورسی
کەس وەک ئێستاش بەرینەدا ئارەزۆو نەفسی
** ** ** ** **
کێ بیری دێت یا وەریگرتووە پارەی فەقیانە
کە دایک بە مناڵی ئەگوت ها کوڕم بگرە عانە
لە فەقیاینەیا پێچابوو وردە فلس دانە بەدانە
ئەی وت بڕۆ شت بکڕە لەدووکانەکانی کۆڵانە
لەگەڵ خۆت هەنێ بێنە بۆ و برا و خوشکانە
** ** ** ** **
ئای کە ژیانی ئەو ساتە چەن خۆش و ئاسان بوو؟
هیچ خەم و خەفەت و دڵە ڕاوکێ لە دڵمانا نەبوو؟
هەموو ڕۆژەکانمان هەر گاڵتە و گەپ و خۆشی بوو
ژیانێکی سادە و ساکار و پڕ بەهاو خۆشەویستی بوو
کەس فێڵی لە کەس نەئەکردوو ژیانمان خۆشی بوو
** ** ** ** **
ئەچوین بۆ قوتابخانە کتێب و دەفتەر بەدەستەوە
بەگەڕەک و کۆڵانی قوڕاوو سەرجادەی بێ شۆستەوە
بەجلی ئاڵاو واڵاو ڕەنگا و ڕەنگ و بە پێڵاوی دڕاوەوە
بەساردو گەرمام و برسیەتی و کەوتن و هەستانەوە
واش ژیانمان لا خۆش بوو بەو هەموو دەردانەوە
** ** ** ** **
بە نەبونی بەسادە و ساکاری ژیانمان بەڕێکرد
سڵمان لە نەمردن و لەهیچ شتێکی تر نەئەکرد؟
ئەچوین بۆ قوتابخانە لە دوایش یاریمان ئەکرد
زۆر خۆشی و چێژمان لە ژیانی ڕابوردوو وەرکرد
شکوربوین وەک ئێستا خۆمان ماندوو نەئەکرد
** ** ** ** **
بەڵام ئێستاکە ژیان هێندە گرانە فریا ناکەوین
ئەوەی بەمانگێ پەیا ئەکرێ بەهەفتە ئەیخۆین
هەر چەنێکیش هەمانبێ هێشتا پێی شکورنین؟
هەر حەزەکەین خۆمان پۆشتە و پەرداخ بین
ئەوە کەی ڕاستە کەی ڕەوایە بۆ دەبێ وا بین.