ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
٧٧. دیوەخان
ئەم دیوەخانەی ئێمە گەلێ ڕەنگینە
بەڕێوە بەر و ستافی خوێنیان شیرینە
ئامانج و ئادەمی لەگەڵ خاتوو لەیلا
کاریان زۆر جوانە وەرە بەچاو بیبینە

*** *** ***

گەلێ هاوڕێی تریش تیا بەشدارن
زۆر ئەدەب دۆستن خۆیان دیارن
بەکۆی بیرو ڕا دیوەخانیان پێکهنا
هەنێ شاعیرن هەنێکیش بینەرن

*** *** ***

ئەم دیوەخانە بۆئەدیب و شاعیرانە
بۆ نوسەران و بینەران و خوێنەرانە
دیوەخان بۆ هەر کەسێکە کە بێت
دەرگاش کراوەیە بۆ خەڵکی بێگانە

*** *** ***

هیوا ئەخوازم بە دڵی هەموان بێ
لە ڕووی مرۆیەوە جیاوازی نەبێ
بێجگە لەوانەی کەجوان ئەنوسن
یا یەکێ کە خزمەتێ زۆری هەبێ

*** *** ***

بە هەمومان دیوەخان ئەڕازێتەوە
بەنوسین چیرۆک شیعری جوانەوە
بە فلیم و گۆرانی و ڕوحی مۆسیقا
خەندە و پێکەنینمان بۆئەژیەتەوە.

*** *** ***

لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستیم بۆ بەڕێوەبەر و ئەندامان و هەموو نوسەر و شاعیرانی ئەم دیوەخانە بەڕاستی ئەم دیوەخانە ڕازاوە و گەشاوەیە بە بەشداربوانی، هیوادارم بەردەوام بن بە بەرهەمە جوان و ناوازەکانتان سوپاس بۆ هەموان.
بەریتانیا
٢٠٢٤/١٢/١٦
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit