دڵی غەمبار و بێ چارەم هەمیشە تۆی دەوێ
بێ تۆ مەحاڵە لەم ژیانە جەنجاڵەیە بسرەوێ
هەر گروگاڵ ئەکا بەدەم فرمێسک و گریانەوە
خۆ دنیا خەرا نابێ تکایە تاوێ وەرە بەلایەوە
شەوو ڕۆژ گریان و زاریمە بۆ گەیشتنم بە تۆ
کوا ئەو ڕۆژە کەیدێ بەیەک بگەین من و تۆ
ڕۆژگار غەدرمان لێ ئەکات کە نەگەین بەیەک
زۆرم هەوڵدا کە ڕوحی من و تۆ ببێ بەیەک
بەڵام هەوڵم بێ سود بوو نەگەیشتمە ئاوات
تەنیا ئەوەنەم توانی کە بەخەیاڵ بێمە لات
بەڵام هەر گیز ئاوا من هیچ سوکناییم نایە؟
ئازیزەکەم دڵم تەنیا بەوە خۆشە کە دڵتم لایە
ئەوە شەوو ڕۆژ دڵی من ئاسودەو خۆش ئەکا
لە هەموو غەم و پەژارەیەک بەدوورم ئەکا
خۆزگە ئەمتوانی ژیانت سەراپا خۆشکەم
ئەوەی دڵی تۆ ئەیخوازێ من بۆتی بکەم
زۆر حەزم ئەکرد ژیانی خۆم بکەمە قوربانی
لەبەر خاتری خەت و خاڵ و دوو چاوی جوانی
خۆ من هەمیشە هەوێنی ئەو ئەشق و ئەوینەم
شێت و شەیدای ئەو سینەو پەرچەم و ئەگریجەم
بەدڵ و خەیاڵ لە لامی بەلاشە لێم دووری
ئەگەر ڕۆژێ بیرت نەکەم ئەبێ لێم ببوری
لە هەموو کاتێکا تۆم لەدڵاو هەر لەبیرە
زۆر سەرنج ڕاکێشی ئەو دڵەت دڵگیرە
بەو شەماڵەوە ئەژیم کە لای تۆوە دێ
تۆ لەهەر جێ یە بی منیش هام لەوێ
ئەگەر ڕۆژێ نەتبینم هەسەکەم تەنیام
دەبا ئەو ژیانە خۆشە هەمیشە لات بام
مەگەر بەس مردن تۆ لە من دوورکا
مەرگم پێش مەرگت هی تۆ خوانەکا
ئەزانی بۆ چی چون بەرگە ناگرم؟ !
ئەو خەمە گەورە لەکۆڵ هەڵناگرم
ئەوە باشترە پێش ئەوەی تۆ بەجێمبێڵی
باخۆم ئامادە بکەم و لێتبکەم ماڵ ئاوایی.
بێ تۆ مەحاڵە لەم ژیانە جەنجاڵەیە بسرەوێ
هەر گروگاڵ ئەکا بەدەم فرمێسک و گریانەوە
خۆ دنیا خەرا نابێ تکایە تاوێ وەرە بەلایەوە
شەوو ڕۆژ گریان و زاریمە بۆ گەیشتنم بە تۆ
کوا ئەو ڕۆژە کەیدێ بەیەک بگەین من و تۆ
ڕۆژگار غەدرمان لێ ئەکات کە نەگەین بەیەک
زۆرم هەوڵدا کە ڕوحی من و تۆ ببێ بەیەک
بەڵام هەوڵم بێ سود بوو نەگەیشتمە ئاوات
تەنیا ئەوەنەم توانی کە بەخەیاڵ بێمە لات
بەڵام هەر گیز ئاوا من هیچ سوکناییم نایە؟
ئازیزەکەم دڵم تەنیا بەوە خۆشە کە دڵتم لایە
ئەوە شەوو ڕۆژ دڵی من ئاسودەو خۆش ئەکا
لە هەموو غەم و پەژارەیەک بەدوورم ئەکا
خۆزگە ئەمتوانی ژیانت سەراپا خۆشکەم
ئەوەی دڵی تۆ ئەیخوازێ من بۆتی بکەم
زۆر حەزم ئەکرد ژیانی خۆم بکەمە قوربانی
لەبەر خاتری خەت و خاڵ و دوو چاوی جوانی
خۆ من هەمیشە هەوێنی ئەو ئەشق و ئەوینەم
شێت و شەیدای ئەو سینەو پەرچەم و ئەگریجەم
بەدڵ و خەیاڵ لە لامی بەلاشە لێم دووری
ئەگەر ڕۆژێ بیرت نەکەم ئەبێ لێم ببوری
لە هەموو کاتێکا تۆم لەدڵاو هەر لەبیرە
زۆر سەرنج ڕاکێشی ئەو دڵەت دڵگیرە
بەو شەماڵەوە ئەژیم کە لای تۆوە دێ
تۆ لەهەر جێ یە بی منیش هام لەوێ
ئەگەر ڕۆژێ نەتبینم هەسەکەم تەنیام
دەبا ئەو ژیانە خۆشە هەمیشە لات بام
مەگەر بەس مردن تۆ لە من دوورکا
مەرگم پێش مەرگت هی تۆ خوانەکا
ئەزانی بۆ چی چون بەرگە ناگرم؟ !
ئەو خەمە گەورە لەکۆڵ هەڵناگرم
ئەوە باشترە پێش ئەوەی تۆ بەجێمبێڵی
باخۆم ئامادە بکەم و لێتبکەم ماڵ ئاوایی.