ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
٧٥. دایکە باڵندە
ئاوایە دایک شیرنە وەک شەکرە
لە کاتی پێویست خۆیکرد بەو چەترە
بۆ بەرگری لەبەچکەکانی کە بیانپارێزێ
نەک چۆڕاوگەی ئاو بێت و بیانخنکێنێ
خۆی بۆ بەچکەکانی ئەکاتە قوربانی
هەم خەم ڕەوێنە و ئەیانکا چاودێری
دایک هەر دایکە مرۆڤ بێ یا باڵندە
گەر گیانداریش بێ لەو کێوو هەردە
بەچکەی خۆشەوێ و هەر خەریکێتی
بەشەوو بەڕۆژ خزمەتکارە و لەدەورێتی
دایک گەورەیە زۆر نەرم و نیانە
گەلێ خەمخۆرە لەجێی هەموانە
کەواتە ژیان بێ دایک وەک مێوە بێترێ
وەک دار هەرمێشە کە زڕ بێ بەر نەگرێ
وەک دارەبەنە بێ منێشت و قەزوان
منێشتی دارەبەن ئەکرێ بە دەرمان
دەبینن دایک چۆنەو چەن میهرەبانە؟
باڵی کردووە بەچەتر بۆ ئەو بەچکانە
هەموو گیاندارێ بۆ بەچکەکانی ئاوایە
هەوڵی خواردن و پەروەردەیان لەدڵایە
سروشتی ژیان ئاوا بووە و هاتووە
یا دەستکاریە یا هەر خۆی وابووە.
بەریتانیا
١٠/١٢/٢٠٢٤
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit