ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
٧٤. ڕۆژئاواکەم
ئەی ڕۆژ ئاواکەم جێگەی هیوا و ئومێدم
تۆ ئەو پەنجەرەیەی دڵت پێخۆش بکەم

هەموو هیوایەکم ئەم جارە لە لای تۆوەیە
هیوادارم ڕزگارمان بێ لەم بگرە و بەردەیە

ئەم جارەش هەلێکی زێڕین بەرە و ڕومان دێ
ئەگەر ناحەز و ناکەس بەچە رێمان لێنەگرێ

ئەم جارە ڕۆژی کوردان لە ڕۆژئاوا هەڵدێ
پێویستە ئەو ناکۆکیەی نێوانمان کۆتایی پێبێ

دووبەرەکی و دژواریمان دەبێ ڕابگرین
دەست لەناو دەست و هەموو یەکگرین

ئەم ڕق و کینەی نێوانمان بخەینە لاوە
پشت لە دوژمن کەین و ڕوبکەینە ناوە

با لەمە و دوا ئێمە بۆ یەکتر بژین
هەناسە و پشویە بدەین لە ژین

لەوەتی هەین غەدر و فێڵمان لێکراوە
بە فیتی دوژمنان ئاوا هاتوینە دواوە

بۆ لەمە و دوا کوردە با خۆ خۆ بین
پشت لە دوژمن و با ڕوو لە یەکبین

بەیەکگرتوویی ئێمە ڕزگارمان ئەبێ
بەیەک قبوڵکردن ئەو بڵێسە هەڵدێ

مەشخەڵی گەلان هەر بەو جۆرە بوە
پرشنگی هیوایان ئاوا ڕۆشن بووە

ئومێدەوارم لە ڕۆژ ئاواوە تا ڕۆژ هەڵات
گشت ڕزگارمان بێت بەڕەنجی خەبات

هەموومان بۆ یەک با وەک برا بین
بیرو ڕا بخەینە لاوە با هەر کورد بین

هەر چەنە من ئەوەنەش نەتەوەیی نیم؟
بەڵام بۆ بەشخراوانی دنیا هەر قوربانیم

بۆ من جیاوازی نیە هیچ نە تەوەیە؟
کۆنەپەرست فاشیزم نەبێ نا ڕەوایە

ئەم دوانە هەمیشە دژی کورد بوون
تەنیا هۆگرو بەرژەوەندی یەک بوون

خۆزگە ئاڵاکەمان بەیەکجاری ئەشەکایەوە
لە جیهاندا دەنگی ئەدایەوەو ئەدرەوشایەوە.
بەریتانیا
٨/١٢/٢٠٢٤
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit