ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
٧٨. نەشمیلانی گوند
ئەی کچی گوندی خەریکی کشتوکاڵ
ئەمەنە جوانی وەک پەری و گوڵی باخ
بەدوو دەستی ناسک و دوو کوڵمی ئاڵ
بەدڵ و دەرونی پاک و ساف و جوانی ناخ
لە ئاست نازداریتاندا زوبان ئەبێت لاڵ
چاویش لەجوانیتا تێر نابێ دڵ ئەکا ئاخ
خۆزگە ئەبوم بە باڵندەو ئەهاتمە لات بەباڵ
مانگ کە دیارە لەسەر لوتکەی چیا و شاخ
وەک مووریدو دەروێش ئەکەم حەی و حاڵ
بۆ نەرم و نیانی و وردە ڕۆینت ئەکەم ئاخ و داخ
خۆزگە لام ئەبویت و سەریشت ئەخستە ژێر باڵ
ئیتر ماندوێتیم دەرەچوو نەشم ئەکرد ئۆف و ئاخ
دەنگیان خۆشە دەنگی دەزبەن و بازنە و خڕخاڵ
هەر خۆشم ئەوێیت و دڵم لاتە ئەی گوڵی باخ
بەوردە ڕۆشتن بەئارەق تەڕت کردوە کوڵمی ئاڵ
ئەی سرکەکەی من ئەی ئاسکی هەرد و شاخ
بۆ خەمخۆریت شەو و ڕۆژ ئەکەم ناڵە ناڵ
دەروێش و موورید بۆشێخیان هەڵەیەن بەیداخ
منیش هەمیشە بۆ تۆ ئەکەم شین و گڕ و گاڵ
هێندە بۆت ئەسوتێم لە هەناوم و لە ناخ
ئەوان شەکەت ئەبن ئەیان گرێ فێ و حاڵ
منیش لەوان زیاتر بۆت دادێم وەک داری قۆخ
دەروێش و موورید بۆ شێخیان منیش بۆ یارم
ئەوان بە زەرگ و شمشێر منیش بەخوێنی دڵم
هەردووکمان خۆمان بریندار ئەکەین بۆیان
ئەوانیش بەپاکی خۆیانمان ئەکەن بەقوربان.
بەریتانیا
٢٠٢٤/١٢/١٨
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit