ئەی پشەی ڕەش و سپی
جوان و نەرم و بەهەستی
وورد و لاواز و بچکۆلە
ناومان لێناویت لوولە
تۆ بۆ ئێمە خەم ڕەوێنی
خۆشی و شادی ئەهێنی
بەیانیان زوو هەڵەستی
خێرا دێیتە بەردەستی
بەمیاو میاو لە سەرخۆ
تۆ دێی منیش بۆ لای تۆ
ئەزانم دیارە برسیتە
هێواش زیتەڵە چیتە؟
باخواردنەکەت بۆ بێنم
وەک مەڕ ئەتڕەوەڵێنم
کە خواردنەکە تەواو بوو
حەزەکەی بچیتە دەر زوو
دێیتە لای دەرگاکە بە پەلە
منیش ئەڵێم فەرمو بڕۆلولە
بۆ خۆت هەر گاڵتە و گەپکە
لە جادە و کۆڵان یاری بکە
کاتێک دێت بۆ ماڵ میوان
تۆ دەڕۆیتە دەر بۆ کۆڵان
دوای میوان بانگت ئەکەم
وەرە ماڵەوە ئەی پشەکەم
چەنێ تۆ لێمان دوور بووی
لە گەڕان و سووڕان بووی
کاتێ کە بێیتەوە بۆ ماڵ
لەترسی دڕندە و گەماڵ
ئینجا وەختی خواردنە
بۆت دێنم ماسی و تونە
دڵمان بەتۆوە زۆر خۆشە
ئەی بچکۆلەی چاوشوشە
جار جارەش تووڕە ئەبی
بەگاز پەنجەمان ئەگری
بە گاڵتەوە ئەیکرۆژی
ئەزانم شێت نی ژیری
خۆشە پشیلە لەماڵا
لەجێی تەیر و گەماڵا
بۆ کات بەسەر بردنە
هەم بۆ بەخێو کردنە
هەم لەڕووی مرۆڤایەتی
کەهەسکەی ئاژەڵ دۆستی.
جوان و نەرم و بەهەستی
وورد و لاواز و بچکۆلە
ناومان لێناویت لوولە
تۆ بۆ ئێمە خەم ڕەوێنی
خۆشی و شادی ئەهێنی
بەیانیان زوو هەڵەستی
خێرا دێیتە بەردەستی
بەمیاو میاو لە سەرخۆ
تۆ دێی منیش بۆ لای تۆ
ئەزانم دیارە برسیتە
هێواش زیتەڵە چیتە؟
باخواردنەکەت بۆ بێنم
وەک مەڕ ئەتڕەوەڵێنم
کە خواردنەکە تەواو بوو
حەزەکەی بچیتە دەر زوو
دێیتە لای دەرگاکە بە پەلە
منیش ئەڵێم فەرمو بڕۆلولە
بۆ خۆت هەر گاڵتە و گەپکە
لە جادە و کۆڵان یاری بکە
کاتێک دێت بۆ ماڵ میوان
تۆ دەڕۆیتە دەر بۆ کۆڵان
دوای میوان بانگت ئەکەم
وەرە ماڵەوە ئەی پشەکەم
چەنێ تۆ لێمان دوور بووی
لە گەڕان و سووڕان بووی
کاتێ کە بێیتەوە بۆ ماڵ
لەترسی دڕندە و گەماڵ
ئینجا وەختی خواردنە
بۆت دێنم ماسی و تونە
دڵمان بەتۆوە زۆر خۆشە
ئەی بچکۆلەی چاوشوشە
جار جارەش تووڕە ئەبی
بەگاز پەنجەمان ئەگری
بە گاڵتەوە ئەیکرۆژی
ئەزانم شێت نی ژیری
خۆشە پشیلە لەماڵا
لەجێی تەیر و گەماڵا
بۆ کات بەسەر بردنە
هەم بۆ بەخێو کردنە
هەم لەڕووی مرۆڤایەتی
کەهەسکەی ئاژەڵ دۆستی.