ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
٦. ژیان پێچەوانە بۆتەوە
ژیان پێچەوانە بۆتەوە هیچ شتێک لەجێگای خۆی نەماوە؟

لەژاپۆن چێشخانەیەک هەیە بەناوی ساکیۆکۆیە هەرکەسێک لەو چێشتخانەیە نان بخوات ئەبێ لێدانیش بخوات ئەمە جۆرێکە لەپێشوازی کردن.
ئاو ڕێڕەوی خۆی گۆڕیوە و خۆی نادۆزێتەوە، وەک جاران بەفر نابارێت، مرۆڤەکان یەکتر ناناسنەوە سیقە و متمانەیان لەدەست داوە! ژیان بەئاراستەیەکی خراپا تێ ئەپەڕێت و گەیشتۆتە لوتکە و دائەبەزێت، زەوی کشتوکاڵی ئەبێتە شوێنی نیشتەجێ بوون! دار و درەخت و میوە و سەوزایی جێگایان لێ گۆڕراوە و نازانن لەکوێ بڕوێن و سەردەربێنن؟ ! چۆن گەڵای دار ڕەنگی سەوز دەبێ لەزەویەوە ئەو سەوزایە وەردەگرێت یا لەئاسمان؟ پێ دەچێ لەخۆرەوە وەریگرێت! پایز لەجێگای بەهارە و بەهاریش لەجێگای زستان، ڕۆژەکانی هەفتە هەموویان شوێنیان گۆڕاوە و ناگەڕێنەوە شوێنی جاران، هەینی و شەمەو یەکشەمە بۆ پشوو دانرابوون ئێستا ڕۆژەکانی تر جێگایان گرتونەتەوە و ئەو ڕۆژانە کراون بەپشوو، مانگەکان وەک جاران بەدوای یەکا نایەن، ساڵەکانیش وەک جاران دوور و درێژ نین، کاتژمێرەکانیش لەسەر میلەکانی خۆیان هەڵوێستە ئەکەن سانیا و ژمێریارەکانیان وونکردوە، خواردنەکان تامەکانیان لەدەستداوە و شیرنیەکان تاڵن ترشەکان تفتن بێ تامەکان شیرن و مزر و مێخۆشن! هەژارەکان دەوڵەمەندن لەدڵا بەڵام سەرمایەدار و دەوڵەمەندەکان لە گیرفانا، خێزانەکان لەگەڵ یەکا هەڵناکەن باوک و کوڕ ناکۆکن خوشک و برا ئەڵێی خەسوو بوکن نێوان ژن و مێر شەڕە دەنوکە خۆشەویستی و ڕێز و ویژدان سەری خۆیان هەڵگرتوە، نزیک بونەوە و دۆستایەتی و هاوڕێیەتی و خزمایەتی باریانکردووە! یاسا و ڕێسا تێکشکاوە سەرکردە و لێپرسراو دەوری مناڵی شیرەخۆرە ئەبینن و گڕوگاڵ ئەکەن، چیرۆک و سەرگوزشتە و قسەی ڕاست و خۆش وون بوون، زەوی خەسڵەتی خۆی لە دەستداوە. ئاسمان ڕەنگی شینی بۆتە قاوەیەکی زەرد باو، کەون خەریکە سەر نگوم ئەبێ! زەوی جێگای ژیان و پشووی تیانەماوە ئەبێ بگەڕێین بۆ ئەستێرەیەکی تر بۆ ژیان.
٢٧/٣/٢٠٢٤
بەریتانیا/نۆتینگهام
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit