ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
٥. بۆ مناڵان
مناڵە چاو گەشەکان
ڕاکەن لای جۆلانەکان
یاری کەن وە پێکەوە
تا دڵتان ئەکرێتەوە
خۆشی وەرگرن لەیاری
لەگوڵ و باخچەی شاری
ئێوە هەموو هەڵپەڕن
بۆ دوا ڕۆژتان ڕاپەڕن
دوا ڕۆژ چاوەڕێتانە
بەوهێزە و بازوەتانە
هەوڵدەن بۆ پێشەوە
وڵات ئەگەشێتەوە
ئێوە تیر و قەڵغانن
تەواو کەری ژیانن
ئێوەن مۆم و ڕوناکی
دژ ناحەز و ناپاکی
گاڵتەوگەپ لای ئێوەیە
دڵتان لای یاریەکەیە
دەی خۆتان تێر یاریکەن
چاوشارکێ وجۆلانە کەن
ڕۆژەکە گشت خۆشییە
خەیاڵتان لای یارییە
ئێوە هەموو مناڵن
هێشتا وردیلەوکاڵن
نازانن دنیا چ باسە
پڕ نشێوو پڕ تاسە
کاتێ گەورە بون ئێوە
ئەزانن سەختیو کڕێوە
گەلێ هەوڵ بەن لەژین
هیوادارم خۆش بژین.
بەریتانیا
١٤-٤-٢٠٢٤
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit