ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
٤. ئەوین
بەخیاڵ دێیتە بەرچاوم نیگات هێندە نازدارە!
هیچ شتێک لەمانگ جوانترنیە لەئاست تۆدا شەرمەزارە؟

ئەوەندە جوانی هەرگیز جوانیت وەسف ناکرێ!
لەهەر ئاسمانێکەوە بێی ئەستێرەش ڕێت لێناگرێ؟

بەبینینت چاو نابینێ گوێ نابیستێ زمان لاڵ ئەبێ
لێو وشک ئەبێ جەستە سیس ئەبێ دڵ ئەوەستێ

هەستەکانت وەک وژەی باو هاژەی ئاون
وەک ڕووناکی تیشکی خۆر و گەرمای هەتاون

خۆزگە ئەکرا بەئیجازەت تێر لەنیگاتم ئەڕوانی
بەڵام ناکرێ ئەبێ هەتا مردن بکەین چاوەڕوانی

ئاخ لەم سۆز و ئاشقە بۆچی ئەوەندە بەئازارە؟!
ئەیبینم وەک ئازاری بێ سەرپەرشتانی شارە

کەمێ لوتفت بێ بەئازار و مەینەتیم بزانە
بۆ ئەبێ دیسان ببمە هاوڕێ ی مەی و مەیخانە؟

خۆ ئەم دنیا تێک ناچێ کە تۆ خەندەیە بکەی
هیچ لەجوانیشت کەم نابێ بزە و نیگام لێکەی؟

ئێمە مرۆڤین ئەبێ بەئەقڵ و مێشک بیرکەینەوە
هەرچی بیر و ڕایە دژی ئەوینە ئەبێ بیسڕینەوە؟
بەریتانیا/نۆتینگهام
١٩/٣/٢٠٢٤
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit