ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
٦٧. نۆبەرە بەفر
بارینی نۆبەرەی بەفری زستانی ئەم ساڵ
باری و هاتە خوارێ بەسەر سوێبانی ماڵ
بەڕاستی بەفر بۆ ئێمە هەستێکی خۆشە
لەگەڵ ئەوەشا نزیک بوینەوە لەسەری ساڵ

*** *** ***

وەرن هاوڕێیان با بیکەینە شەڕە تۆپەڵ
بەڵام تکایە مەیکەنە شەر و بۆڵە بۆڵ
یاریەکی خۆش و ئارام بەدڵی هەموان بێ
دوای یاریەکە بەدڵخۆشیەوە بەرەو ماڵ

*** *** ***

بەفر هات کەش و هەوای گۆڕیوە
هیچ ساڵ سەرمای ئاوامان نەدیوە؟
ئەبێ خۆمان بپارێزین ئالەو سەرمایە
قاچ و دەست لەگەڵ گوێشمان تەزیوە

*** *** ***

ئەبێ لەم سەرمایە باش خۆمان بپێچینەوە
بەکۆت و دەسکێش و ملپێچ بێینە دەرەوە
کڵاویش بۆ ئەوەی سەرما کارمان تێ نەکات
وەک جاران شێرە بەفرینە دروستکەینەوە.

*** *** ***
بەریتانیا
١٩/١١/٢٠٢٤
بەڵێن
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit