ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
٦٨. سەرژمێری
لە ساڵی ١٩٥٧ تەوە سەرژمێری نەکراوە
بەهەر هۆیەک بێ بڕیار نەدراوە دوا خراوە
٢٠٠٧ و ٢٠١٠ دوو هەوڵی جیاواز دراوەو نەکراوە
نازانرێ بۆ چی دوا خراوە و پشت گوێ خراوە؟ !
وا سەرژمێرییە خەڵک چاوەڕێن
لوجنەیەک بەدەفتەرەوە لەڕێن
ماڵان ئەگەڕێن بۆ سەرژمێری
هیچ کەس نازانێ بەئەقڵ و بیری؟
ئاخۆ ئەزانی ئەوانە مەرامیان چییە؟
هیچ کەس تێناگات ئا لەم نەهێنیە؟
لەوانەیە شتی قاچاخ بێن و بەرن
ئەهلی ئاشتی نین خەریکی شەڕن
شتێک هەیە میللەتی داماو نایزانێ
ئاخر بوە لوجنە ماڵ بەماڵ بگەڕێ؟
لەو بێ دەنگ و کپی و ئارامیە
ئەمە شتێک هەیە ئاسایی نیە
میللەتی داما و هەر ئەڵێ بەڵێ
بەچەپ و بەڕاست هەر پێ ئەکەنێ
بەڕاستی میللەت گەلێ داماوە
لەکارەکانی دەسەڵات واقی وڕماوە!
تا ئێستا کارێ باشی ئەنجام نەداوە
بەم سەرژمێریەش زۆر دێینە دواوە
ئەم خەڵک کردنە ژوورەوە زۆر عەنتیکەیە
هەر ئەڵێی سەردەمی کرۆناو کەرەنتینەیە.
بەریتانیا
٢٠/١١/٢٠٢٤
بەڵێن
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit