ئەی دایەی شیرین دایەی میهرەبان
تاوەکو تۆم هەبی بێمنەتم لە ژیان
من بێ تۆ هەرگیز دڵم ناسرەوێ
ژیان بەهەشتیش بێ بێ تۆ نامەوێ
ئەی هەناسەکەم ئەی ڕوحی شیرین
تەنیا تۆ شک ئەبەم لە دنیا و لە ژین
تۆ بۆ من هەمیشە خەم و ئازار شکێنی
وەک ئاو وای بۆ من تینوێتیم ئەشکێنی
بە بێ تۆ ئاستەمە و سەختە ئەم ژیانە
لە دووری تۆ دایە خەریکە ئەبمە دێوانە
بیرم نایا مناڵ بووم چەن ئەرکت کێشا؟
بە هەزار دەردەسەری منت وەبەرهێنا
بە بون و نەبون منت پەروەردە کرد
ئەوەی پێویست بوو تۆ بۆ منت کرد
خۆزگە ئەمتوانی چاکەت بەمەوە
بەڵام مەحاڵە بتوانم ئەوە پڕکەمەوە
هەر کە بیستم کە تۆ نەخۆشی
وەک شێتم لێهات زۆر خەمم نۆشی
ئاواتم ئەخواست ئێستا لەلاتبم
بەدڵ و بەگیان لە خزمەتا بم
داخەکەم ناکرێ من گەلێ دورم
ئەوەش بزانە من لەخۆم نابورم
بەدەست خۆم نییە ڕۆژگار ئاوایە
کەڕێنەکەوت من بێم بۆ لات دایە
چیبکەم قەدەر تۆی لەمن دابڕی؟
من لەبەریتانیام تۆش وا لەمیسری
خوازیارم ڕۆژێ بێ کە بە تۆ بگەم
لەباوەشتکەم دەست وپێت ماچکەم
غەمی دووریەکەت بڕەوێنمەوە
تەنیا بۆ ساتێک پێت شادبمەوە
قەزای ئەو دەردەت با لە من کەوێ
یاخوا مەرگیشم پێش مەرگت کەوێ
چاوەڕێم ڕۆژێک بێ هەر وەکو جاران
پێکەوە دانیشین لەسەر سفرەو خوان
تۆ و باوکم و پاشا و گلێنە و شێنێ
ماری خزمەتمان کاو ئاومان بۆ بێنێ
ماری دڵ و ڕوحە لەگەل پاشا گیان
گلێنە و شێنێ دڵمن هەردوو کیان
باوەش ڕێزێکی تایبەتی هەیە
شەوو ڕۆژ دڵم وا هەر لەلایە
تۆش تەنیا هەناسە و دڵمی
لە یادت ناکەم هەروا لەبیرمی
هیوا دەخوازم ڕۆژێ پێت شادبم
تێر تێر بۆنت بکەم و لەباوەشتکەم
ئەو کاتە دڵم تێر ئاو ئەخواتەوە
هەرچی خەفەتە لەبیرم ئەچێتەوە؟
ئەو کات بشمرم بەخەیاڵما نایە
تۆ خۆشەویسترین کەسمی دایە.
تاوەکو تۆم هەبی بێمنەتم لە ژیان
من بێ تۆ هەرگیز دڵم ناسرەوێ
ژیان بەهەشتیش بێ بێ تۆ نامەوێ
ئەی هەناسەکەم ئەی ڕوحی شیرین
تەنیا تۆ شک ئەبەم لە دنیا و لە ژین
تۆ بۆ من هەمیشە خەم و ئازار شکێنی
وەک ئاو وای بۆ من تینوێتیم ئەشکێنی
بە بێ تۆ ئاستەمە و سەختە ئەم ژیانە
لە دووری تۆ دایە خەریکە ئەبمە دێوانە
بیرم نایا مناڵ بووم چەن ئەرکت کێشا؟
بە هەزار دەردەسەری منت وەبەرهێنا
بە بون و نەبون منت پەروەردە کرد
ئەوەی پێویست بوو تۆ بۆ منت کرد
خۆزگە ئەمتوانی چاکەت بەمەوە
بەڵام مەحاڵە بتوانم ئەوە پڕکەمەوە
هەر کە بیستم کە تۆ نەخۆشی
وەک شێتم لێهات زۆر خەمم نۆشی
ئاواتم ئەخواست ئێستا لەلاتبم
بەدڵ و بەگیان لە خزمەتا بم
داخەکەم ناکرێ من گەلێ دورم
ئەوەش بزانە من لەخۆم نابورم
بەدەست خۆم نییە ڕۆژگار ئاوایە
کەڕێنەکەوت من بێم بۆ لات دایە
چیبکەم قەدەر تۆی لەمن دابڕی؟
من لەبەریتانیام تۆش وا لەمیسری
خوازیارم ڕۆژێ بێ کە بە تۆ بگەم
لەباوەشتکەم دەست وپێت ماچکەم
غەمی دووریەکەت بڕەوێنمەوە
تەنیا بۆ ساتێک پێت شادبمەوە
قەزای ئەو دەردەت با لە من کەوێ
یاخوا مەرگیشم پێش مەرگت کەوێ
چاوەڕێم ڕۆژێک بێ هەر وەکو جاران
پێکەوە دانیشین لەسەر سفرەو خوان
تۆ و باوکم و پاشا و گلێنە و شێنێ
ماری خزمەتمان کاو ئاومان بۆ بێنێ
ماری دڵ و ڕوحە لەگەل پاشا گیان
گلێنە و شێنێ دڵمن هەردوو کیان
باوەش ڕێزێکی تایبەتی هەیە
شەوو ڕۆژ دڵم وا هەر لەلایە
تۆش تەنیا هەناسە و دڵمی
لە یادت ناکەم هەروا لەبیرمی
هیوا دەخوازم ڕۆژێ پێت شادبم
تێر تێر بۆنت بکەم و لەباوەشتکەم
ئەو کاتە دڵم تێر ئاو ئەخواتەوە
هەرچی خەفەتە لەبیرم ئەچێتەوە؟
ئەو کات بشمرم بەخەیاڵما نایە
تۆ خۆشەویسترین کەسمی دایە.
تێبینی // کۆژینی برازام دایکی نەخۆش بوو لە میسر تەکلیفی لێکردم کە شیعرێکی بۆ بنوسم منیش ئەم شیعرەم بۆ نوسی ئەویش زۆری بەدڵ بوو ستایشێکی گەرمی کردم.