ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
٦٥. بێزار کردن
بمبوورە دوێ شە و خەوم زڕانی
بەکرتەی موبایلەکەم وەئاگام هاتی
پەڵێن بێ ئیتر جارێ تر وا نەکەم
لە کاتی خەوتنا من تایپ نەکەم
من هەرگیز نەمویستوە لەخەو ڕاپەڕی
ئەوە خەتای من بوو پەنجەم هەڵوەری
چۆن ئەبێ ئاوا کە بێزارت بکەم؟
ئەی ڕوحی شیرین دوو گلێنەکەم
کات و ساتم بۆ نیە لە هاتنی ئیلهاما
نەمزانی گیانەکەم نزیکە و وا لە لاما
ویستم سۆزو خۆشەویستیت پێبەخشم
لەم کاتە ناوەختەیا شیعرێکت بۆ بنوسم
نەمزانی لە خەوی شیرین تۆ وەئاگادێیت
هێندە بەهەستی وا زوو بە خەبەر دێیت
گەر تۆش لێم ببوری من لە خۆم نابوورم
بێ تۆ ساتێ ناژیم هەسەکەم لە ناو گۆڕم.
بەریتانیا
١٥/١١/٢٠٢٤
بەڵێن
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit