ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
٦٢. جیاوازی نێوان شاعیر و وەستا
وەستا دیوار دائەنێ بەشاوڵ و بەتەنافێ
شاعیر شیعر ئەنوسێ بەسەرواو وەزن و قافێ
ئەو بەکار دێنێ چمەنتۆو بەردو خشت و بلۆک
شاعیریش ڕستەو وشە لەگەڵ ئەلف و بێ و کافێ
شاعیر لەڕێگەی زانست و بەهرەو فەن و خوێندنەوە
ئەویش لەڕێگەی ئەزموون و کارامەو کارکردنەوە
بەڵام ئەو لە شاعیر زیاتر جوڵەی هەیەو ماندوو ترە
لە گەڵ بەکار هێنانی تاسە و کەمچە و ماڵەوە
شاعیر زۆر ماندووە بەڵام جیاواز تر لە ئەو
ئەو خەلەو خەرمان ئەکا لەگەڵ شەن و کەو
زۆر ماندوو ئەبێت بەلاشە و کەمێ بەبیری
شاعیر بە مێشک و زیاتر بیر کردنەوە لە ئەو
ئێستاکە دنیاکەمان تەواو گۆڕاوە
زۆر شتی تازەش هاتۆتە کاوە
هەموو شتێ سویچ و پلاک و ڕۆبۆتە
هەر یەکەش ناوێکی بۆ دانراوە
جاران جوت و گا کرێکارو وەستا
زۆر بەکوێرەوەری نان پەیا ئەکرا
بەڵام ئێستاکە هەر زۆر ئاسانە
ئێستا ئیش و کار لەماڵەوە لەڕێی ئامێرا
لە ماڵی خۆت دائەنیشی و پاڵ ئەدەیتەوە
لەڕێی کۆمپوتەر و موبائیل و لاپتۆپەوە
بەئاسانی ئیش و کارەکانی خۆت ڕائەپەڕێنی
هەموو کارێک ئاسانە لەو ڕێگایەوە
کەواتە جیاوازی نێوان شاعیر و وەستا
لە نێوان ڕەنجبەر و کرێکارێ تاوەکو شا
ئەوەیە یەکیان بەجەستەو کەمێ بیرکردنەوە
بەڵام ئەوەی تر زیاتر ماندووە لە ڕێگای مێشکا
وەستا زیرەکی خۆی بە ئەندازەیی هەڵەچنێ
لە ڕێگەی شارەزایی و ئەزمونی کاری خۆی ئەپێکێ
بەکارامەیی خانوو تەلارو بینا دروست دەکات
ڕوکارو شێوەیان بەئەندازیاری ئەنەخشێنێ
شاعیریش بە وشەی جوان و ڕستەی ناوازە
بە وتەی جوان و سەروا و وتەی زۆر تازە
بە بەهرە و فەن دایدەڕێژێت شیعرو هۆنراوە
بۆنیشتیمان غوربەت ئاشق ئەخوێنێ لەو ئاوازە.
تێبینی:://سەروا (بەئینگلیزی: Rhyme، بەعەرەبی: قافیة) بریتییە لەو دەنگە لێکچووانە کە لە کۆتایی دوو وشە یان زیاتر لە شیعردا دووبارە دەبنەوە.
بەریتانیا
٥/١١/٢٠٢٤
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit