ساڵ بە ساڵ ئەڵێین خۆزگەمان بە پار کا
خۆزگەمان بەهەموو کاتە خۆشەکانی جارانکا
کە لەبەر چراو فتیلە بەئاسودەیی دائەنیشتین
شەوانیش بێ ترس و بێ خەم لێی ئەخەوتین
ژیانێکی سادەو ساکارو خۆشمان بە سەر دەبرد
خێزان لە ناو یەکا بۆ یەکتر خۆیان ئەکرد بەپرد
هەمووی گیانی لە گەڵ یەکا بۆ یەک دەرەچوو
بۆئیش و کاری هەرەوەزی کەس بێ یەک نەدەچوو
ئەوەندە ڕوحی هاوکاری لە ناویانا بە هێز بوو
وەک سەختی دارەبەن و پتەوی داری بەڕوو بوو
ئێستاش دەبینین ژیان چۆنە و چی جۆرێکە؟ !
هەر کەس بۆ خۆیەتی و چ فڕان فڕانێکە؟
بێویژدانیە کەس ئاوڕێ لە کەس ناداتەوە
ئەگەر لەبەر دەمیشیا بمری لاتلێناکاتەوە
لەگەڵ ئەوەشا باوکو کوڕ یەکتر ئەکوژن
بە هۆی نا وشیاریەوە لەسەر ماڵ و ژن
ژن و مێردیش یەک خەڵتانی خوێن دەکەن
کەس نازانێ لەسەر چییە بۆ وا لەیەکتر دەکەن؟
خوشک و براش بەهەمان شێوەن بۆ یەکتر
بەڵام جاران بۆ یەکدی خۆیان ئەکر بەچەتر
بەتەواوەتی شیرازەی ژیان تەواو تێکچووە
زەویش وەک خۆی نەماوە هەنێ شوێنی ڕۆچووە
ئەم ژیان و سروشتە چۆن وا زوو گۆڕان؟
لە ئەقڵی کێیا بوو مرۆڤ بچێتە ئاسمان؟
ڕۆژێکیش دادێ بۆ ژیان بچێتە سەر مەریخ
وەک سەرەتای زەوی دروست دەکەن کوخ
لە سەر مەریخیش نەتەوە دروست دەبێ
داخەکەم لەوێش کورد بێ بەش دەبێ
جیاوازی ئێستا و ڕابووردوو بۆ ئێمەی کورد
زۆرە وەک لادێ و شار یا وەک شیوو گرد
کەواتە جیاوازی ژیانی ئەوسا و ئێستا زۆرە
جیاوازیەکەشیان دیارە وەک مانگ و خۆرە.
خۆزگەمان بەهەموو کاتە خۆشەکانی جارانکا
کە لەبەر چراو فتیلە بەئاسودەیی دائەنیشتین
شەوانیش بێ ترس و بێ خەم لێی ئەخەوتین
ژیانێکی سادەو ساکارو خۆشمان بە سەر دەبرد
خێزان لە ناو یەکا بۆ یەکتر خۆیان ئەکرد بەپرد
هەمووی گیانی لە گەڵ یەکا بۆ یەک دەرەچوو
بۆئیش و کاری هەرەوەزی کەس بێ یەک نەدەچوو
ئەوەندە ڕوحی هاوکاری لە ناویانا بە هێز بوو
وەک سەختی دارەبەن و پتەوی داری بەڕوو بوو
ئێستاش دەبینین ژیان چۆنە و چی جۆرێکە؟ !
هەر کەس بۆ خۆیەتی و چ فڕان فڕانێکە؟
بێویژدانیە کەس ئاوڕێ لە کەس ناداتەوە
ئەگەر لەبەر دەمیشیا بمری لاتلێناکاتەوە
لەگەڵ ئەوەشا باوکو کوڕ یەکتر ئەکوژن
بە هۆی نا وشیاریەوە لەسەر ماڵ و ژن
ژن و مێردیش یەک خەڵتانی خوێن دەکەن
کەس نازانێ لەسەر چییە بۆ وا لەیەکتر دەکەن؟
خوشک و براش بەهەمان شێوەن بۆ یەکتر
بەڵام جاران بۆ یەکدی خۆیان ئەکر بەچەتر
بەتەواوەتی شیرازەی ژیان تەواو تێکچووە
زەویش وەک خۆی نەماوە هەنێ شوێنی ڕۆچووە
ئەم ژیان و سروشتە چۆن وا زوو گۆڕان؟
لە ئەقڵی کێیا بوو مرۆڤ بچێتە ئاسمان؟
ڕۆژێکیش دادێ بۆ ژیان بچێتە سەر مەریخ
وەک سەرەتای زەوی دروست دەکەن کوخ
لە سەر مەریخیش نەتەوە دروست دەبێ
داخەکەم لەوێش کورد بێ بەش دەبێ
جیاوازی ئێستا و ڕابووردوو بۆ ئێمەی کورد
زۆرە وەک لادێ و شار یا وەک شیوو گرد
کەواتە جیاوازی ژیانی ئەوسا و ئێستا زۆرە
جیاوازیەکەشیان دیارە وەک مانگ و خۆرە.