کارکردن جوڵەو دیاردەیە جوان و پیرۆزە
مرۆڤ بەکارکردنەوە جێگای شکۆ و ڕێزە
ئەڵێن مرۆڤ بە ئیشکردنەوە جوانە
پۆشتە و پەرداخە و هەم خانەدانە
ئەگەر کار نەکەی خۆش بەخت نابی
هەتاکو ماوی بە دڵی کەس نابی
ئەو دەستانەی کە کاریان پێ ئەکرێ
ئەو شان و پشتەی کە شەکەت ئەکرێ
هەمووی بۆ خۆتە گەلێ سود بەخشە
پارەی ناو کارتە و ئەوەی تر کاشە
هەر چیەکت ویست بەدڵ خۆشیەوە؟
ئەچی ئەیکڕی و بێ بیر کردنەوە؟
لەگەڵ ئەوەشا بێ دڵی خۆت ناکەی
چاکە و پیاوەتی زۆریشی پێوە ئەکەی
خێرو خێرات لەگەڵ هەدێ و دیاری
ئەبەی بۆ خەڵکی لە لادێ و شاری
گەشت و سەیران و گەڕان لەگەڵیا
باخچەی ئاژەڵان لە گەڵ کافتریا
چوون بەمیوانی و سەردانی کردن؟
هەم بۆ خۆشی هەم بۆ ژیان کردن
ئەمانە و زۆر شتی تریشی بەدوادا دێ
کە کار بکەی سەرتاپا ژیانت ئەگۆڕێ.
مرۆڤ بەکارکردنەوە جێگای شکۆ و ڕێزە
ئەڵێن مرۆڤ بە ئیشکردنەوە جوانە
پۆشتە و پەرداخە و هەم خانەدانە
ئەگەر کار نەکەی خۆش بەخت نابی
هەتاکو ماوی بە دڵی کەس نابی
ئەو دەستانەی کە کاریان پێ ئەکرێ
ئەو شان و پشتەی کە شەکەت ئەکرێ
هەمووی بۆ خۆتە گەلێ سود بەخشە
پارەی ناو کارتە و ئەوەی تر کاشە
هەر چیەکت ویست بەدڵ خۆشیەوە؟
ئەچی ئەیکڕی و بێ بیر کردنەوە؟
لەگەڵ ئەوەشا بێ دڵی خۆت ناکەی
چاکە و پیاوەتی زۆریشی پێوە ئەکەی
خێرو خێرات لەگەڵ هەدێ و دیاری
ئەبەی بۆ خەڵکی لە لادێ و شاری
گەشت و سەیران و گەڕان لەگەڵیا
باخچەی ئاژەڵان لە گەڵ کافتریا
چوون بەمیوانی و سەردانی کردن؟
هەم بۆ خۆشی هەم بۆ ژیان کردن
ئەمانە و زۆر شتی تریشی بەدوادا دێ
کە کار بکەی سەرتاپا ژیانت ئەگۆڕێ.