ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
٥٩. ئێمە
ئێمە دەورەمان بۆتە دڕک و داڵ و پڕ لە مێخ
جێگایە بۆ ئێمە نەماوە بەئاسودەیی تێیدا بژین
هەموی بۆتە ئەتۆم و چەک و ڕم و شیر و تیخ
ئەگەر هەر وا بڕوات ژیان ئەبێتە قین و شین
لەبەرئەوە چیتر کاری پێناکرێ دڵ و جوانی ناخ
مرۆڤ بوون نامێنێ بە خەیاڵ لە سەر زەوین
مەگەر ماڵمان بارکەین و بچین بۆ سەر مەریخ
جارێ زووە بۆ ئەوێ ئێمە ئێستا بەرزە فڕ نین
بەریتانیا
٢٥/١٠/٢٠٢٤
بەڵێن
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit