ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
٥٨. دڵت شکاندم
حەزەکانت هەمووی کوشتم
تەنیا بۆ ماچێ دڵت شکاندم
ئای کە تینووی لێوەکانت بووم!
چەندیش شەیدای چاوەکانت بوم؟
زۆر خولیای بەژن و باڵاو لیمۆکانت بووم
تامەزرۆی نەرم و نیانی و بێدەنکیت بووم
بۆچی واتکرد خۆ تۆش مەیلت بەلای منابوو؟
لە پڕێکا هەڵچویت و مەزاجیشت تێکچوو!
هەرگیز بڕوام نە ئەکرد تۆ ئاوا بی لە گەڵما
بەبینینم گیانت ئەبوو بەئاو لەخۆشی و لەشەرما
چەندە حەزم ئەکرد بۆ بینینت تۆ سەد ئەوەندە؟
بۆ لێک ڕامان و چاو بڕکێوو گاڵتەو گەمەو خەندە
ئەو کاتانە زۆر خۆش و چێش بەخش بوون
هەمووی بزە و خەندە و پێکەنین بوون
پڕ بوون لە یادگاری زۆربەی کاتی ڕۆژانێ
من و تۆ دڵخۆش بوین لەگشت جێ ژوانێ
بەڵام بەداخەوە تۆ هەمویت شێوان
ونت کردن زەردە خەنەی سەر لێوان
ئای کە جاران دڵم پێت ئەکرایەوە
ئێستا بشتبینم هەر ناتناسمەوە
ئەوەش هۆکارەکەی تۆ بوو
خۆشی جارانت لەدەست چوو
جارێکی تر ناتوانم بێمەوە سەر ڕێت
زۆر توڕەم و دڵیشم ئێشاوە لێت
شوشە کەشکا جێگای خۆی ناگرێتەوە
دڵیش کە شکا ئەڕواو هەرگیز نایەتەوە.
بەڵێن
بەریتانیا
٢١/١٠/٢٠٢٤
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit