ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
٥٧. بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی
ئەبو چیچۆ لە بانگەشەی هەڵبژاردنی بۆ پارتی
شارواڵەکەی لێکەوتە خوارەوە چابوو پێیزانی
بە قاتێکی سەوزی کاڵەوە سەرەگایە لە سەری
بڵێن چیچۆ تۆ سەلکی پیازی یان قنچکی سیری

*** *** ***

‎کەوتۆتە ئەو هەموو خەڵکە بەدار
هەروەک ئەو شوان بێت و ئەوان مەڕ
ئەکرا بۆ میللەت ببێتە خزمەتکار
نەک ببێتە گوندەو خەڵک باتە بەردار

*** *** ***

ناحەقی ناگرم ئەبێ وابکا چون بندیوارە؟
بەپلەی باڵا ئەو وەرەگرێ ٣ملیۆن پارە
ئیتر هەر ئەبێت ئەو بکات ئەو کارە
یا مەجبوورە یان لە داخی شاسوارە

*** *** ***

ئەمڕۆ دنیاکە تەواو تێکچووە
ئەوەی مردوە نانی زینوو ئەخوە
ئەوەی زانایە ڕۆشتوە باریکردوە
نەزان لەجێگەی جێی خۆشکردوە

*** *** ***

قوڕ بەسەر ئەوەی دڵی بەوان خۆشە
بازێکیان شێتە و بازێکیان سەرخۆشە
هەیانە دۆلاری هەیە پڕ ژورێ چوارگۆشە
هەیانە وا لەبرسان ئەمرێ ژێریشی بۆشە

*** *** ***

وڵات چۆن بەوانە بەڕێوە ئەچێ؟
بانگەشەکەشمان لەشوێنان ناچێ
یەکێ شارواڵی ئەکەوێتە خوارێ
یەکێ تر ئەڵێ ئەینێرینەوە لۆ مارێ

*** *** ***

پیاوانی بە ئەزموون کۆچیان کرد ڕۆشتن
ئەم نەشارەزایانەیان بۆ ئێمە جێ هێشتن
پیاوی زیرەک و ئاقڵ بۆ ئێمە پێویستن
خاوەن زانیاری و بەتوانا زۆر بەهەڵوێستن

*** *** ***

هیوادارم لەم هەڵبژاردنەدا کورد ڕزگاری بێ
پارتێک هەڵبژێرن شایستەو بەدڵی هەموان بێ
بە کۆ دەنگی خەڵک با میللەت ڕزگاری بێ
مەشخەڵی ڕۆناکی بۆ هەمیشە درەوشاوە بێ

*** *** ***
بەڵێن
بەریتانیا
٩/١٠/٢٠٢٤
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit