ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
٦٣. کورد و ڕۆژە ڕەشەکانی
لە ڕۆژ هەڵات و مهابات و شۆڕشی قازی
گەلەکەم بووە قوربانی لە سێدارە درا قازی
لە باشور ٨٨ ساڵێکی زۆر شوم و خوێناوی
ڕژێم لە شارەکەم هەڵەبجە لێیدا کیمیاوی
پێنج هەزار کۆتر و پەپولە بوونەتە قوربانی
لەگەڵ ١٨٢ هەزار کوردی بێجارە و بێکەسی
بێ سەر و شوێنکران کەس لەوانی نەپرسی
لەگەل هەشت هەزار کوردی تری بارزانی
ئەوانیش دیارنین تائێستا ئاوا بە بێ نازی
هەر بەوەش نەوەستان ویستیان بەیەکجاری
وێرانی کەن و ناومان بسڕنەوە لەسەر زەوی
بۆیە دەستیان کرد بەجوڵەی دەست و بردی
قافڵەی ئیڤا و زیل هاتن وەک پۆلە مراوی
لە نوگرە سەلمان لەێ لاشەکان سەگ خواردی
ساڵی ٩١ لە باشور کۆڕەوی کوردان بەناچاری
زۆریان لێ مردن لە ترس و سەرما و بێ نانی
هەر لەباشور ٢٠١٤ هات نەهامەتی و نەگبەتی
کوشتیان بڕدیان لە شەنگال خەڵکانی یەزیدی
کچۆڵە و پاکیزەی جوان بەدەستی ڕیشی گواوی
بردیانن بێ سەرو شوێنیان کردن ئاوا بێ ئابڕویی
لە ژێر پەیامی ئاسمانا و حەرشەکەی خوایی
لە ڕۆژ ئاواش خەڵکانی ئێمە زۆریان بونە قوربانی
بەدەستی ناحەزو چڵکاو خۆرو مشەخۆری پێ پەتی
لە باکورم ٩٩ ساڵێکی پڕ خەم و نەگبەتی
ڕابەرەکەمیان فڕاندوو ونیان کردوو دزی
بەفیتی گەلەکۆمەی نێو دەوڵەتی
٣٠ دەوڵەت تیا بەشدار بوو بەجدی
لە ڕاونان و گرتن و دەستبەسەری
ئەو ڕابەرە کوردەی بەند کرا لە ئیمڕاڵی
شەرمە بۆجیهانی ئەو کاتە گرتیان بەناڕەوایی
ئەو ڕابەرە گەورە تر بوو لە زیندانی ئینفرادی
لە ڕێگەی ئاشتی و ئازادیەوە جیهان ئەوی ناسی
یەکسانیخوازە دادپەروەرە پیاوی ئاشتی و ئازادی.
بەریتانیا
١٠/١٠/٢٠٢٤
بەڵێن
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit