لەم ڕۆژانەیە لە حەماما خۆم ئەشۆری
بینیم پەپولەیە هاتوچۆ ئەکا بۆ خۆی ئەفڕی
منیش خێرا دوگمەی ئاوەکەم وەستان
وتم نەبا ئەو ڕوحە جوانە بکەوێتە ژێر پێیان
یا با نەبمە بکوژی ئەو ڕوحە جوانە
بۆ من بێ یا بۆ ئەو ژیان هەر ژیانە
پێویستە لە سەرمان لە هەر شوێنێ بێ
هیچ ڕوحێ نەک کوشتن ئازاریش نەدرێ؟
چونکە هەموو ڕوحەکان بۆ ژیان هاتون؟
جا زیندەوەرو گیاندار بێ یاخود ئیخناتون
ڕوح زۆر شیرینە لە هەر لاشەیەک
هی گەدایەک بێ یا هی پاشایەک
کە دەرت هێنا لاشەکەی ئەمرێ
هیچ سودی نا بێ ئەبێ فڕێبدرێ؟
بەڵام لەدوای خۆت چ شتێ ئەمێنێ؟
کردەوەی جوانە کە ئەیسەلمێنێ
ئەوەی بۆت ئەکرێ خزمەت و چاکە
هەر گیز لەم دوانەیە درێغی مەکە
تۆ هەوڵ مەدە بۆ پۆست و پارە
ئەوەی کە دیارە هەر چاکە کارە
تا بۆت ئەکرێ دڵی کەس مەشکێنە
بە نەرم و نیانی دڵی خۆت ڕابێنە.
بینیم پەپولەیە هاتوچۆ ئەکا بۆ خۆی ئەفڕی
منیش خێرا دوگمەی ئاوەکەم وەستان
وتم نەبا ئەو ڕوحە جوانە بکەوێتە ژێر پێیان
یا با نەبمە بکوژی ئەو ڕوحە جوانە
بۆ من بێ یا بۆ ئەو ژیان هەر ژیانە
پێویستە لە سەرمان لە هەر شوێنێ بێ
هیچ ڕوحێ نەک کوشتن ئازاریش نەدرێ؟
چونکە هەموو ڕوحەکان بۆ ژیان هاتون؟
جا زیندەوەرو گیاندار بێ یاخود ئیخناتون
ڕوح زۆر شیرینە لە هەر لاشەیەک
هی گەدایەک بێ یا هی پاشایەک
کە دەرت هێنا لاشەکەی ئەمرێ
هیچ سودی نا بێ ئەبێ فڕێبدرێ؟
بەڵام لەدوای خۆت چ شتێ ئەمێنێ؟
کردەوەی جوانە کە ئەیسەلمێنێ
ئەوەی بۆت ئەکرێ خزمەت و چاکە
هەر گیز لەم دوانەیە درێغی مەکە
تۆ هەوڵ مەدە بۆ پۆست و پارە
ئەوەی کە دیارە هەر چاکە کارە
تا بۆت ئەکرێ دڵی کەس مەشکێنە
بە نەرم و نیانی دڵی خۆت ڕابێنە.
تێبینی::// ئیخناتون یا ئێخناتۆن یا ئەخناتون یا ئەخناتۆن، کە فیرعەونێکی دێرین بوو لەمێژژووی دێرینی میسر کە فەرمانڕەوایەتیەکەی لە ١٣٥٣ بۆ ١٣٣٦ ی پێش زاین یا ١٣٥١ بۆ ١٣٣٤ ی پێش زاین پاشاو فەرماڕەوایی هەژدەهەمین ئیمپڕاتۆریەت بووە، لە سەردەمی فەرمانڕەوایی ئیخناتوندا پێش ئەوەی بگات بە پێنجەم ساڵی فەرمانڕەوایەکەی وەک ئاموون حوتێبی حەوتەم ناسرابوو (لە مێژووی دێرینی میسر لە ئامونەوە وەرگیراوە ).