ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
٥٢. جیهانێکی نادادپەروەر و نا یەکسان
ئەو ڕابەر و شۆڕشگێڕە کوردەی کە لە هیچ سوچێکی ئەم جیهانەدا
جێی نەبۆوە؟
ئێمە ڕابەرێکمان هەیە لە هەموو پیاوە گەورەکانی جیهان گەورە ترە ئەو دوو قاچی هەیە لە هەموو سەرکردە گەورەکانی جیهان هەنگاوی خێراترە بۆ ئاشتی و ئازادی ئەو دوو دەستی هەیە دەستی لە هەموو دەستەکانی سەرکردە گەورەکانی جیهان درێژ ترو بە دەست و برد ترە بۆ یەکسانی و دیموکڕاسی ئەو دڵێکی هەیە لە دڵی هەموو پیاوە گەورەکانی جیهان گەورە ترو جوانتر و میهرەبانترە بۆ دادپەروەری ئەو زمانێکی هەیە لە زمانی هەموو سەرکردە گەورەکانی جیهان شیرینتر و پاراو تر و ڕەوانی بێژ ترە بۆ ڕاستی و ڕەوانبێژی ئەو دوو گوێی هەیە لە هەموو پیاوە گەورەکانی جیهان خاوەن بیستنی ترە بۆ مرۆڤ دۆستی و مرۆڤایەتی ئەو دوو چاوی هەیە چاوی لەهەموو مرۆڤە گەورەکانی جیهان دوور بینتر و جیهانی بینتر و دنیا بینیترە ئەو مێشکێکی هەیە مێشکی لە هەموو سەرکردە گەورەکانی جیهان تیشترو بەبیرەوەری ترە بۆ زیرەکی و جیهان بینی. ئەو وەک هەر مرۆڤێکی سیاسی هەوڵ و تێکۆشانی بۆ نەتەوەکەی بوو کە چەندەها ساڵە ئەچەوسێنرێتەوە ئازارو ئەشکەنجە ئەدرێ بێ خاک و ئاڵاو کیان کراوە و ئەکرێ؟ تەنیا نەتەوەین کە ڕزگار نەکراوین لەم جیهانەدا ئەو هات و ویستی ڕزگاریکات بەچی چۆن؟ ئەو کەسێکی سیاسی و عەسکەریشە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چەکی قورس و تانک و تۆپی نیە تەیارە و ئەتۆمیشی نیە ئەی چی هەیە تەنیا پێنوس و کاغەزی سپی هەیە، پێنوسەکەی ڕۆشنبیری و ڕۆشنگەرییە کاغەزەکەشی سپییە بۆ ئاشتییە لەو ڕێگەیەوە ڕۆشنبیری و ئاشتی و ئازادی جیهان بینی دەستەبەر ئەکرد بەڵام گەلە گورگێک هاتنە سەر ڕێگەی و ڕێگایان پێگرت گەلەکۆمەی مرۆڤەکانی ئەو وڵاتانە لەو سەردەمەدا زۆر بێ ویژدانانە و بێ شەرمانە و ترسنۆکانە و نامرۆڤانە بوو بەڕێککەوتنی دەستا و دەست و ژێر بەژێرانە بەهاوکۆمەکی و هاوئاهەنکی کە سیستەمی سەرمایەداری بە مەرگی خۆی پێناسەی کردو گەلەکۆمەیان لێکرد، ١٥ ی شوباتی ١٩٩٩ لەئەنجامی پیلانگێڕیەکی نێو دەوڵەتیدا کە زیاتر لە ٣٠ دەوڵەت تێیدا بەشدار بوون، ئەو ڕێبەرە کوردە لە کینیا ڕفێنرا و لەدوورگەی ئیمڕاڵی لە زیندانی تاکە کەسیدا بەند کرا، ئەم پیلانگێڕیە لەلایەن (ئیسڕائیل، ئەمریکا، یەکێتی ئەوروپا و ڕوسیاوە) جێ بەجێ کراو تورکیاو یۆنان و چەندین دەوڵەتی دیکە تێیدا ڕۆڵیان گێڕا بەبەشداری دەزگا هەواڵگیریەکان (میت، مۆساد و سی ئای ئەی) لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ پاش مانەوەی بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ لە سوریا، ئەو وتی ڕێگەم پێ بەن با لەناو دادگایەکی نێو دەوڵەتی دۆزیەی (کورد) بخەمە ڕوو بەڵام نەک ڕێگایان پێنەدا بەڵکو ئەم وڵات بۆو وڵات فڕاندیان و گرتیان و دایانەوە دەست تورکیا کە ئەویش دوژمنی هەرە سەرسەختی ئەم ڕابەرە کوردەیە لەبەر لێهاتویی و زیرەکی و بەتوانایی و ئەزمونیەوە نەیانتوانی و نەوێران دادگایی بکەن چونکە ئەیانزانی کە دادگایی بکەن سەد لەسەد دۆسیەکەی ئەبردەوە؟ ئەو ڕێبەرە خۆی دەڵێ من دیلی دەستی تورکیا نیم بەڵکو دیلی دەستی گەلەکۆمەی نێو دەوڵەتیم کە پڕۆسەکە لە سوریاوە دەستی پێکرد بۆ ئیمڕاڵی و گەورەترین پیلانگێڕیی گڵادیۆی ناتۆیە لە مێژوودا. تورکیا ئەم ڕێبەرە کوردەی بەتیرۆریست لە قەڵەم داوە بەڵام ئەو تیرۆریست نییە ئەو شۆڕشگێڕە وەک جیڤاراو ماندێلایە.
کە ئەو ڕابەری ئەم جیهانە بوایە هەرگیز جیهان بەم ئاراستە نا یەکسان و نا دادپەروەریە تێ نەدەپەڕی ئەوەنەش کوشتارو کوشتارکاری تێدا نەدەکرا ئەم جیهانەش وەک ئێستا ئاوا وێران و ئاڵۆز نەئەبوو. بۆیە ئێستا ئەو لەزیندانا گەورە تر و ڕۆشنبیر تر بوە زیرەکتر و شارەزاترو بە ئەزمون تر بووە لێهات و کارامە تر بووە، ئێستا ئەو دادپەروەر و ئەوان بێداد ئەوان خەوتوو ئەو بەئاگا ئەوان مردوو ئەو زیندوو ئەوان ترسنۆک ئەو ئازا وەک پڵنگ و شێر ئەو ڕۆشنبیر ئەوان نەزان و گێل ئەو ئازادی خواز و ئاشتی هێنەر ئەوان خێڵ و دەشتەکی ئەو خوێنەوار ئەوان نیاردرتاڵ ئەو شارستانی ئەوان هەڕەمەکی ئەو ئاقڵ و زیرەک ئەوان بێئاقڵ و نەفام ئەو داوای ئاشتی و ئازادی ئەکرد بۆ نەتەوەکەی ئەوان زیندانیانکرد هەموو شتێکی جوان و دادپەروەرانە لەو ڕابەرە کوردەدا ڕەنگی داوەتەوە ئەوان بێ ئاگا لە هەموو شتێک هەرچەنە بڕواناکەم دادگایەکی دادپەروەرانە هەبێت؟ کە هەبێت چۆن ٢٥ ساڵ بەبێ دادگایی کردن بەند ئەکرێ یا بەند کراوە ئەی چۆن ئەو ٢٥ ساڵە قەرەبووی ئەو ڕابەرە ئەکرێتەوە؟ پێویستە هەموو ئەوانەی ئەو کارە دژە مرۆڤایەتیان ئەنجامداوە هەر یەکەیان ٢٥ ساڵ زیندانی بکرێنەوە بەوانەشی کەمردوون و ئەبێ لە گۆڕەکانیان دەربهێنرێنەوە و لاشەکانیان لەدار ببەسرێت بەبەرچاوی هەموو جیهانەوە یا پێویستە ئەو ٢٥ ساڵ بکرێتە پارێزەری ئاشتی و ئازادی و دادپەروەری جیهان، بەوە قەرەبوو ئەکرێتەوە بەوەی کە پێویستە ٢٥ ساڵ بکرێتە سەرۆکی هەموو سەرکردەکانی جیهان و سەلاحەدین دەمیرتاشیش بکرێتە جێگری جا بزانن چۆن فەرمانڕەوایەک دەبێ؟ هەروەک چۆن سەرۆک مام جەلال لەناو پێکهاتەکانی عێراق دادپەروەر بوو دڵی ئەمریکاو ئێرانیشی ڕازی کردبوو ئەویش بەجیهان بینی خۆی لەم جیهانەدا ئاشتی و ئازادی بەرقەرار ئەکرد نەک وەک ئەم جیهانەی ئێستا کە هەموو ڕۆژێ لەغەزەو ئیسڕائیل مناڵانی بێتاوان ئەکرێنە قوربانی لەڕوسیاو ئۆکرانیا خەڵکی مەدەنی ئەکوژرێن لە عێراق و ئەفغانستان و ئێران و لەکوێ و لەکوێی تر …..بەسەدان و هەزاران مرۆڤی بێتاوان ئەڕفێنرێن و ون ئەکرێن و قەتڵ و عام ئەکرێن ئەی کوا لەکوێن ئەوانەی کە خۆیان بەخاوەنی ئەم جیهانە دەزانن؟ ! بۆچی هەستیان ناجوڵێ و حەپەیان لێوە نایە؟ ! ئاخر بۆچی؟ !
کە ئەڵێم ئەم جیهانە نا دادپەروەر و نا یەکسانە ئەوەتا ژیان بە ئاراستەیەکی هەڵەیە تێپەڕیوە و تێ ئەپەڕێ ئەویش ئەوەیە
کە مرۆڤێکی گەورە و ئاشتی و ئازادی و دادپەروەری خوازی ئەم جیهانە ئێستا لە زیندانە ئەویش ڕابەرو شۆرشگێڕێکی کوردە و ناوی عەبدوڵا ئۆچەلانە.
بەڵێن
بەریتانیا
٨/٩/٢٠٢٤
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit