ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
٥٤. ژیانی من
کە باسی ژیانی خۆم ئەکەم وەکو خەونێ بوو
سەرەتای مناڵیم پڕ خێر و خۆشی بوو
کە گەورە بووم و بیرم کردەوە
خۆم داڕشتبوو فامم کردەوە
هاوسەریم پێک هێنا لەگەڵ کەسێ بەناوی کاوە
باوکی مناڵانمە تا ئێستاش هەر لە دڵما ماوە
ژیانێکی خۆش بوو کە بە سەرمان برد
ئەو بۆ من و مناڵەکان هەمیشە خۆی ئەکرد بەپرد
بەڵام لە پڕێکا نەخۆشی ڕێگای پێگرت
ئێمەش غەمبار بووین و بێ ئەو دڵمان نەسرەوت
نازانم چی بوو ئەو دەردە گرانە؟
دوایی دەرکەوت کە سەرەتانە
تا دوو ساڵ لە سەرجێ خزمەتێ زۆرم کرد
لە خزمەتیا بووم ئەوەی پێویستبوو بۆم کرد
بەڵام بەداخەوە کۆچی کرد بە نەخۆشی
گەلێ ئازار و مەینەتی و تاڵیشی نۆشی
ڕوحی شاد و ئاسودە بێ ئەوە ڕێگای هەموانە
قەت لە بیر ناکرێ باوکی مناڵانە
دوای ئەو بیرم کردەوە خوایە چیبکەم؟
بێ ئەو ژیان قورسە ئەو مناڵانە چۆن پەروەردە بکەم؟
ئەی خوایە گیان من هاوارم تەنیا بۆ تۆیە
لە تۆ زیاتر شک نابەم هیچ کەسم نییە؟
بیرم کردەوە وڵات جێبێڵم بڕۆم بۆ ئەوروپا
دوای هەوڵ و ماندوبونێکی زۆر گەیشتمە بەریتانیا
لە بەریتانیا سەرەتا ژیانمان زۆر قورس بوو
وردە وردە ڕاهاتین دوایی ژیانمان ئاسان بوو
هەنێ لەخزم و بێگانە ویستیان ژیانم لێتێکدەن
بەڵام نەیان توانی ڕوو بە ڕوو هیچ بکەن؟
ویستیان ژێر بە ژير و بە نەهێنی
بە قسە هێنان و بردن بە دوو زمانی
بەوەش نەیان توانی زەفەرم پێ بەرن
ماڵ و مناڵ و خۆم لێک هەڵوەشێنن
بەڵام نەیان توانی هیچیان پێ نەکرا؟
ئەوەی بەوانم کرد بەهیچ کەس نەکرا؟
ئەوەی تریشم دایە دەستی خوا
حەقم بسەنێ و بیانکاتە پەنی دنیا
لە ئێستایا خۆم بە هیچ کەس نادەم؟
خۆم بە ئاغا و پاشا و بە وەزیر نادەم
ئێستا سێ مناڵم هەیە دوانیان لەماڵە
کۆژینیش زیادی کرد ئەویش کوڕی ماڵە
یەڵدا هەر دوو چاوانمە دنیای پێ ئەبینم
بەبێ ئەو مەحاڵە هیچ شتێ ببینم؟
شازیش دڵمە زۆرم خۆش ئەوێ
بە بێ ئەو دڵم ساتێ ناسرەوێ
ڕەشە گیانیش هەناوو جگەرمە
لەگەڵ خێزانی هەمیشە لەگەڵمە
کۆژین و مێلینە گورچیلە و هەناومن
شەو ڕۆژ یا من لایانم یائەوان لەلامن
مێلینە گیان ئەو تەنیا گوڵی دایە
زۆرم خۆشەوێ هەمیشە دڵم لایە
بوکە خانیش خۆی گوڵی ماڵە
پێکەوە ئەژین ئێمە لەم ماڵە
داخەکەم ماڵ وا خەریکە چۆڵە بێ
وایلێدێ خۆم نەبێ کەسی تیا نامێنێ
یەڵدا ڕۆیشتووە ماڵی خۆی هەیە
شازیش جار جارە ئەڵێ ئەڕۆم دایە
ئێستا شاز بەتەمایە بڕوا بەتەنیا بژی
بەڵام وابزانم ڕەشە زووتر بەجێمان دێڵی
وردە وردە ماڵ چۆڵە بێ هەر خۆم ئەمێنم
بۆ وام لێ ئەکەن دەرتتان لە گیانم
ئێوە گۆشت و خوێنمن هەناسە و دییە
من لە ئێوە زیاتر خۆ هیچ کەسم نییە؟
من هەر ئێوە شک ئەبەم لەم دنیا
هەر ئێوەم هەیە تەنیا لە ژیانا
جار جارە ئەوان بۆ لام دێنەوە
منیش سەردانیان ئەکەمەوە
منیش بە تەنیا لەماڵ تاقەت ناگرم
ئەبێ بچم بۆ لایان و لە باوەشیان گرم
بەگشتی هەموویان بەتایبەتی دادە مێلینە
ئەوم زۆر خۆش ئەوێ لام زۆر شیرینە
جا من کێم هەیە لەوانە زیاتر؟
چۆن بژیم بێ وان من جارێکی تر؟
یاخوا هەموو دەردو بەڵایەکتان لەمن کەوێ
ئایا هەر من وام یا ئێوەش منتان خۆشەوێ؟
من ئەم ژیانەم بە هۆی ئێوەوە خۆشەوێ
ئێوەم لێ دوور بێ ئەمرم و کۆستم ئەکەوێ
یەک ئاواتی ترم هەیە کە بۆم بێتە دی
بە چاوی خۆم بمدیایە شازم ژن بێنی
ئەو کاتە بەیەکجاری دڵم ئاوی ئەخواردەوە
هەرچی خەم و خەفەتە لە دڵما ئەڕەویەوە؟
ئینجا بشمردمایە بە خەیاڵما نایە
هیچ هیواو ئاواتی تر لە دڵما نیە؟
تێبینی // وەعدم دابوو بە سۆما خان کە هۆنراوەیەکی بەسەر ژیانیدا بۆ بنوسم بەخۆشحاڵیەوە بەسێ ڕۆژ هۆنراوەکەم بۆ تەواو کرد هیوادارم بەدڵی بێت.
بەریتانیا
٧/٨/٢٠٢٤
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit