ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
٤٩. پایز
ئەوا پایزە و گەڵای خۆی وەران
چاوەکانی منیش فرمێسکیان باران
بڵێن بەو وەرزە بۆ وا خەمبارە هاوار
لەم کاتەیا ڕۆیی و بەجێی هێشتم یار
ڕوح دەرێ بە دڵشکان و دەست بەردان
ئەوەندەی تر ئەچمە خەڵوەت و گریان
پایز تۆ وەرزی غەریبی و خەزانی
وەرزی میوە خۆشەکەی هەناری
پایز تۆ لەوەرزی خۆتا گەڵات وەران
منیش لەم کاتەیا فرمێسکم وەران
وەرزێکی خەیاڵاوی لەناو وەرزەکانە
جوانی وەک ئەو کچەی قژی ئەکا شانە
دیسان باڵندەکان کۆچ ئەکەنەوە بۆ گەرمیان
ئاشق و ئەوینانیش بەجێی دێڵنەوە جێ ژوان
منیش لە غوربەتا جێماوم بگەنە فریام
ڕەنگ زەردو لاواز وەک گەڵاکەی تۆ وەرام
خۆزگە ئەگەڕامەوە سەر دۆخی جاران
لە جیاتی ئازار و خەفەت ئەباری باران
لەم وەرزەیا دەست بەرداری یارانە
جێ هێشتنی دۆست و ئازیزانە
بە تەمام سەرێ بەمەوە لەجێ ژوان
لەجێ نزرگەی ئاشق و دڵداران
بزانین چی باسە لەو دەورەو ناوە؟
ئایا لەوێش ئاشق ڕەنجاوو جێماوە؟
یا هەر وەرزی پایزە سور ئەکا خەرمان
شنە شنی با ئەدا لە زوڵف و کوڵمان
بەڕاستی پایز وەرزێ غەریبە
لەگەڵ غوربەتا هاوڕاو تەریبە.
بەڵێن
بەریتانیا
٢٢/٩/٢٠٢٤
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit