ڕۆژگار هات و تێپەڕی هیچ سودی بۆ من نەبوو؟
تەمەن و ژیان وردە وردە ڕۆشتن وەفایان بۆ من نەبوو
زۆر شوێنان گەڕام و زۆر خەڵکانیشم ناسی
بێ سود بوو وەک ئەوە وایە هیچ کەس نەناسی؟
ئەگەر خۆت نەبی هیچ کەس ناتهێنێتە سەر ڕێ؟
یا نەخۆش بی و پەکت بکەوێ کەس ناتخاتەوە سەرپێ
ئای لەم ڕۆژگارە ڕەشەی کە تێی کەوتوین!
هیچ کەسێ لات لێناکاتەوە ئەوانەش کە بۆیان مردوین
ڕۆژگارێ بوو هەر خۆم بەتەنگ هەموویانەوە بوم
بەڵام ئێستا کەس هەواڵم ناپرسێ هەروەکو مردوم
ئای چۆن ئەم ژیان و دنیایە ئاوا زوو گۆڕا؟
وەک بەفری چیا توایەوە وەک منێشتی دارەبەن شۆرا
مرۆڤ بوون زۆر سەختە بە هەموو کەسێ ناکرێ
هەموو مرۆڤێکیش ویژدانی پێ ئاسودە ناکرێ
بە هەموو کەسێکیش ناکرێ چاکە و پیاوەتی
ئەگەر ئاوا بکەی دەبێ تاماوی بگەڕێی پێپەتی
من هەموو ژیانی خۆم کوشت و خستمە لاوە
بۆ ئەوەی دەرتان بێنم لەو گێژاوو کەلاوە
بەڵام لە جیاتی ستایش و پێزانین و چاکە
ڕەنجانتان بوغزانتان فڕێتاندا ئەو دڵە پاکە
بەکام ئاسمان کام دادپەروەر و کام خوایە
ئێوە بڕواتان هەیە ئەوەی من دەیڵێم وایە
خۆ ئێمە سەرچاوەی یەک کانیاوی ڕون و پاکین
ئەوەنە قورس و سەنگینین لەهەموو شتێ بێباکین
ئەشێ جۆگەلەیەک لەو کانیاوە لێڵ و تەڵخ بێ
بەڵام خۆ هەموو کانیەکە ئاوی قوڕاو ناکرێ
بە هەرحاڵ ئێستا من هەر مرۆڤەکەی جارانم
خۆم لەجاران بە زیاتر و بە باش تر دەزانم
لەڕوی مرۆڤ دۆستی و خۆشەویستی نەگۆڕاوم
بەڵام لەڕووی لاشەوە تەواو شێواوم
دوو ساڵ لەسەرجێ بە ئازارێ زۆرەوە
بەخەم و خەفەت و دڵێکی ناسۆرەوە
لە غەریبی و دووری و تەنیایی و بێکەسی
کەس لات لێناکاتەوە و هەواڵیشت ناپرسی.