بەیانێکیان لە خەو هەڵسام و چومە بەردەم پەنجەرەی ژووری دانیشتن لەوێوە سەیری دەرەوەم کرد بینیم کۆترێکی شینکەی جوان لە دیوی دەرەوەی پەنجەرەکە بەرزو نزمی بەملی ئەکرد وابزانم سڵاوی ئەکرد و داوای خواردنیشی ئەکرد منیش سڵاوم لێکردەوە و هەر وەک ڕۆژانیتر کە خواردنیان بۆ دائەنێم خواردنم بۆ دانا و بەوردی سەیرمکرد خۆم پرسیارم لەخۆم کرد ئایا ئەبێ ئەم باڵندەیە چۆن و لەچی دروستبوە و دروستبوبێ؟ ! ئەڵێن ئێمەی مرۆڤ لەنەوەی ئادەم و حەواین ئەی ئەوان چۆن و لەچی دروستبون؟ ! دەربارەی دروستبونی ئادەم بەپێی ئەو گێڕانەوانە خوا ئەمری بە جوبڕەیل کردووە کە لەسەر زەوی مشتێ خۆڵی بۆ بەرێ ئەویش دێ لەهەموو ڕەنگەکان مشتێ خۆڵی بۆ ئەبات و ئەویش ئەیشێلێت و ئەیکات بەقوڕو قوڕەکە سورو ڕەش و ڕەق دەکاتەوە و بەشەش قۆناغا تێ ئەپەڕێ قوڕەکە شل وشک توند ئەکاتەوە سورو ڕەشی ئەکاتەوە ئەڵێن بۆیە ئاوا توند و شل و ڕەشی کردووە ئەمە شکڵ و شێوەی مرۆڤەکانە لەگەڵ توند و تیژی و خوڕەوشتیانە کە قوڕەکە سوورکرایەوە ئینجا ڕوحی ئەکا بەبەرا حەواش لە پەراسوو کەلەکەی چەپی ئادەمەوە دروست ئەکات و دەریدێنێتە دەرەوە ئەی ئایا ئەبێ ئەو کۆترەش لە کەلەکە و پەراسوی کۆترێکی ترەوە هاتبێتە دەرێ؟ ! یا هەر ئاوا خۆی لە خاک هەڵقوڵا بێ کەوایە ئەبێ هەموو باڵندەکانی ترو هەموو گیانلەبەرو زیندەوەرەکانی تریش ئاخۆ لە کام کەلەکەی یەکترەوە هاتبنە دەرەوە یا لەخاکا هەڵقوڵا بن جگە لە حوشترو بەراز نەبێ چونکە ئەوان جیاوازن؟ ! حوشتر لە کەلەکەی بێیابانا هاتۆتە دەرێ بەرازیش لە کەلەکەی قوڕو چڵپاوا.
نا نا بڕواناکەم ئێمەی مرۆڤ و هەموو گیاندارو باڵندەکان و زیندەوەرەکانی تر ئاوا بە ئاسانی لە کەلەکەی یەکترەوە هاتبینە دەرەوە مرۆڤ لە کەلەکەی ئادەم و باڵندەکان لە کەلەکەی باڵندە و گیاندارەکان لە کەلەکەی گیاندارو زیندەوەرەکان لە کەلەکەی زیندەوەر یا لە خاکا هەڵقوڵابن و هاتبنە دەرێ بەڵکو ( هەرچی ئەو ئاژەڵانەی ئەمڕۆ هەن و ئەوانەیشی کە ژیاون و ئێستا نەماون، هەروەها مرۆڤیش لەیەک جۆر خانەی تایبەتی دروست بوون، کە پێی دەوترێت خانەی ئیۆکارۆتیک! لەوەش ڕوونتر هەرچی زیندەوەر هەیە لە پێکهاتەی چوار ترشە ناوکەی ( دی ئێن ئەی ) و هەروەها ٢٠ جۆر ترشی ئەمینۆی دروست بوون. لە کاتێکدا زانیمان هەموو ئاژەڵەکان لە یەک جۆر خانەی تایبەتی دروست بوون و هەرچی زیندەوەر هەن، لە بەیەکەوە بەستنی چوار جۆر ترشی ناوکەیی هاتونەتە کایەوە ). وە هەر یەکەیان بە چەندەها قۆناغ و سەردەمدا تێ ئەپەڕن و تێ پەڕیون؟ ! تا گەیشتونەتە ئەم قۆناغ و سەردەمەی ئێستا لە هەر قۆناغ و سەردەمێکیشا گۆڕانکاری بەسەر ژیری و وریایی و جەستە و شێوە و شکڵیانا هاتووە. مرۆڤ بە هیزرو ئەقڵ و ژیری خۆی خۆی گەیاندۆتە ئەم ئاستەی ئێستا کە سەرژمێریان هەشت ملیار کەسن.