ئەی کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان
پارتی و یەکێتی و سەرجەم حیزبەکان
بۆچی ئاوهها لەم خاکە دەکەن؟
دەستکەوتی نەتەوە وا خاپوور دەکەن
دوژمن بە بەخت و حاڵتان شاد دەکەن
دۆست و خەمخۆران کۆستکەوتوو دەکەن
ئاخر لەسەر چی وا کینەدارن؟
لە پێناو سامان وەک مار و هارن؟
بۆ پلە و پایە یەک لە بن دێنن؟
دڵی یەکتر و نیشتمان دەشکێنن؟
تکایە لە کەلی شەیتان دابەزن
بۆچی ئاوا بۆ ماڵوێرانی تاوزەن؟
ئەمە چ ڕەفتارێکە لەگەڵ نیشتمان؟
ئیوە دۆستی سەرن یان دژی گەلمان؟
ئەگەر جەنگ لەسەر کورسی و سامانە
با بەس بێت ستەم لەم گەلە میهرەبانە
بەجێی بهێڵن ئەم خەڵکە هێمنە
با کورسی نەبێتە گۆڕستانی بێلانە
بڕۆن بە دوور بن لە خاک و خەڵک
کورسی مەکەنە گۆڕستانی مەرگ.
پارتی و یەکێتی و سەرجەم حیزبەکان
بۆچی ئاوهها لەم خاکە دەکەن؟
دەستکەوتی نەتەوە وا خاپوور دەکەن
دوژمن بە بەخت و حاڵتان شاد دەکەن
دۆست و خەمخۆران کۆستکەوتوو دەکەن
ئاخر لەسەر چی وا کینەدارن؟
لە پێناو سامان وەک مار و هارن؟
بۆ پلە و پایە یەک لە بن دێنن؟
دڵی یەکتر و نیشتمان دەشکێنن؟
تکایە لە کەلی شەیتان دابەزن
بۆچی ئاوا بۆ ماڵوێرانی تاوزەن؟
ئەمە چ ڕەفتارێکە لەگەڵ نیشتمان؟
ئیوە دۆستی سەرن یان دژی گەلمان؟
ئەگەر جەنگ لەسەر کورسی و سامانە
با بەس بێت ستەم لەم گەلە میهرەبانە
بەجێی بهێڵن ئەم خەڵکە هێمنە
با کورسی نەبێتە گۆڕستانی بێلانە
بڕۆن بە دوور بن لە خاک و خەڵک
کورسی مەکەنە گۆڕستانی مەرگ.