ئەمڕۆ...
شاری من بۆنێکی تری هەیە
بۆنی خاک، بۆنی هەناری بەخشندە
لە نێو جۆش و خرۆشی ئەم قەرەباڵغییەدا
دڵم دەخەمە سەر دەست و
ڕۆژووی تەنیایی دەشکێنم
هەموو ساڵێک لەم وەرزەدا
کاتێک پاییز پەردە لە ڕووی خۆی هەڵدەداتەوە
شار دەبێتە کۆڕی ئاهەنگ و
گوڵەیاقووتە لە لقەکانەوە دەڕژێنە سەر زمین
لە گوندە دوورەکانەوە
لە بناری چیاکان و لە قووڵایی شارەوە
مرۆڤەکان...
بە پێڵاوی ماندوو، بەڵام بە دڵی گەرمەوە
ڕوو دەکەنە ئەم مێهرەجانە
لێرەدا..
فیستیڤاڵی هەنار...
هەڵەبجەی جوانتر و ڕازاوەتر کرد
ئەم شارەی هەمیشە قوربانی بووە
شارێک کە هەم بە خوێنی ڕۆڵەکانی
هەم بە سوتانی دار و هەنارەکانی
لە مێژوودا بەناوبانگ و سەربەرزە
لێرە، لەم پانتاییەدا
کات دەوەستێت لە نێوان پێکەنین و گەڕان
سبەینان تا ئەو کاتەی
سێبەری درەختەکان لەگەڵ خۆردا ئاوابوو
تەنها چێژە کە دەبارێت
تەنها تامی هەنارە کە لە لێواندا دەدرەوشێتەوە
ئەمە تەنها فیستیڤاڵێک نییە
ئەمە ژیانە
ئەمە تێکەڵبوونی دەستی مرۆڤەکانە
لەگەڵ سوورایی هەنار و مێژووی ئەم شارەدا
کە دەبێتە تاکە باسی ئەمڕۆمان!
شاری من بۆنێکی تری هەیە
بۆنی خاک، بۆنی هەناری بەخشندە
لە نێو جۆش و خرۆشی ئەم قەرەباڵغییەدا
دڵم دەخەمە سەر دەست و
ڕۆژووی تەنیایی دەشکێنم
هەموو ساڵێک لەم وەرزەدا
کاتێک پاییز پەردە لە ڕووی خۆی هەڵدەداتەوە
شار دەبێتە کۆڕی ئاهەنگ و
گوڵەیاقووتە لە لقەکانەوە دەڕژێنە سەر زمین
لە گوندە دوورەکانەوە
لە بناری چیاکان و لە قووڵایی شارەوە
مرۆڤەکان...
بە پێڵاوی ماندوو، بەڵام بە دڵی گەرمەوە
ڕوو دەکەنە ئەم مێهرەجانە
لێرەدا..
فیستیڤاڵی هەنار...
هەڵەبجەی جوانتر و ڕازاوەتر کرد
ئەم شارەی هەمیشە قوربانی بووە
شارێک کە هەم بە خوێنی ڕۆڵەکانی
هەم بە سوتانی دار و هەنارەکانی
لە مێژوودا بەناوبانگ و سەربەرزە
لێرە، لەم پانتاییەدا
کات دەوەستێت لە نێوان پێکەنین و گەڕان
سبەینان تا ئەو کاتەی
سێبەری درەختەکان لەگەڵ خۆردا ئاوابوو
تەنها چێژە کە دەبارێت
تەنها تامی هەنارە کە لە لێواندا دەدرەوشێتەوە
ئەمە تەنها فیستیڤاڵێک نییە
ئەمە ژیانە
ئەمە تێکەڵبوونی دەستی مرۆڤەکانە
لەگەڵ سوورایی هەنار و مێژووی ئەم شارەدا
کە دەبێتە تاکە باسی ئەمڕۆمان!