هەر چی هەیە و نییە لە نێو ڕازی ئەو دڵەدایە؟
کاتی خۆشی و ناخۆشی بە هەڵپەڕی ئەو دڵەیە
لە خۆشییە دڵ بە ئاگایە، لە ناخۆشیش هەر ئاوایە
لە ڕا و تەگبیردا هیزر ئەجوڵێ، بەئاگایی ئەو دڵەیە
بە چاو دیمەنەکان ئەبینرێ بڕیار بەدەست ئەو دڵەیە
هێندە غەمبار و پەرێشان بی گشتی سوچی ئەو دڵەیە
ئاخر دڵ لە چی کەمە، هەمیشە گڕ و گاڵی بۆ یارەیە؟
چاو دەبینێ، هیزر بیر دەکاتەوە، دڵیش کاری لێدانەیە
هەرگیز دڵ ڕاناوەستێ، هەموو کاتێ لە گڕ و بەهانەیە
هەر ئەو دڵەیە کە بۆم ناسرەوێ، بێ جێگە و بێلانەیە
ئەو دڵە شێتە دێت و دەچێ، هەرگیز بە خەیاڵیا نایە
ئەی دڵ بۆ وا بزێوی ناسرەوی ناوەستی لەو جوڵەیە؟
کات و ساتت بۆ نییە، لە نێو ئەو قەفەزەی سینەیە
سەیرە و جێگەی سەرسوڕمانە، ئەو هەزاران ترپەیە
بە هیچ شێوەیە ناوەستێت لەم جوڵە و لەم هەڵپەیە؟
ئەوە چییە و چی پێ ئەگوترێ ئەسفنجە نەرمۆڵەیە؟
نەخێر، پارچەیە گۆشتە و خاوەنی ئەم هەموو کارەیە
ئایا دڵ لە لاشەدا هۆی یەکەم و بڕیاردانی سەرەکییە؟
نەخێر؛ یەکەم چاوە، دووەم هیزرە، ئینجا دڵە بەئاگایە
چاو دەبینێ، هیزر بۆی دەچێت، دڵیش لەگەڵیاندایە.