پایز کۆتایی دێت و پشوو بە کەناری گەشتی خۆی دەدات
کەچی وەرزی زستان، بە سەرما و سۆل و کرێوەوە، دەرگا دەشکێنێت.
باڵندە کۆچەرییەکان، وەک هەمیشە
لە کوێستانەوە دەربەدەری گەرمیان دەبن و
بۆ هەمیشە لە نێوان دوو وەرزدا دەفڕن
بەڵام... هەژارەکان لە شوێنی خۆیاندا دەمێننەوە!
بێلانەکان، هەمان ئەو بەرگە تەنکەی کە لە هاوینی گەرم و گوڕدا دەیپۆشن
بۆ پایز، بۆ زستان و تەنانەت بۆ بەهاریش هەر ئەو شانە ڕووتە بەو بەرگە دەپۆشن و
بەبێ جیاوازی، چاوەڕێی گەڕانەوەی هاوینی داهاتوو دەکەن،
تا تەنها لەو وەرزەدا، هەمان جل لە بەر بکەنەوە!