پێنجوێن ڕاپەڕی دژ بە ستەمکاری
تەزاندی توانای حوکمی زۆرداری
گەل کە تووڕە بوو نەڕەی هەڵدەبڕێ
لە هیچ ناترسێ کەس خۆی ناگرێ؟
جام کە پڕ بووە لێوان لێو دەڕژێ
دەسەڵات خەیاڵی خاوی دەبێژێ
دەڵێ لەم کورسییە نایەمە خوارێ
نازانێ چۆن گەل ئەیدا لە دارێ؟ !
میللەت تووڕەیە جڵەوی ناسرەوێ
هەوڵ بەردەوام تا ستەم دەکەوێ
گەلی ماندوو ئەی ڕەنج بەخەسار
ئەچەوسێیتەوە لە لادێ و لە شار
با ئیتر بەس بێت ئەم زوڵم و ستەمە
زۆردار نەزانێت کە میللەت کەمە.
تەزاندی توانای حوکمی زۆرداری
گەل کە تووڕە بوو نەڕەی هەڵدەبڕێ
لە هیچ ناترسێ کەس خۆی ناگرێ؟
جام کە پڕ بووە لێوان لێو دەڕژێ
دەسەڵات خەیاڵی خاوی دەبێژێ
دەڵێ لەم کورسییە نایەمە خوارێ
نازانێ چۆن گەل ئەیدا لە دارێ؟ !
میللەت تووڕەیە جڵەوی ناسرەوێ
هەوڵ بەردەوام تا ستەم دەکەوێ
گەلی ماندوو ئەی ڕەنج بەخەسار
ئەچەوسێیتەوە لە لادێ و لە شار
با ئیتر بەس بێت ئەم زوڵم و ستەمە
زۆردار نەزانێت کە میللەت کەمە.