ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن › شیعرەکان ›
٢٨١. پاییز
نازانم بە چ زمانێ وەسفت بکەم
بە هەر زمانێ ناوت بێنم، تۆ هەر جوانی
جوانیی تۆ لە جوانیی کێوستان دەچێت
کە هەوای پاک و بۆنی بارانمان بۆ دێنی

لە نێو هەموو وەرزەکاندا تۆ جیای
تۆ خەزانی، بەڵام پڕ لە جوانی
لەگەڵ هەموو گەڵاڕێزانەکانت
هێشتا پڕی لە بێدەنگی و ئارامی

لای عاشقان وەرزی عەشق و ژوانی
لای دڵشکاوان، وەرزی خەم و حەزینی
یەکێک لە ژێر بارانت دڵدار دەگرێتە باوەش
یەکێک بە بارانت یادی دابڕانی دێتەوە

ئەی پایز، تۆ چەند سەیر و دووڕووی
دوو عاشق نزیک دەکەیتەوە بە بارانت
دوو دڵی دابڕاویش دەبەیتەوە بۆ یاد
بە گەڵای زەرد و بای سارد و ئارامت

عاشقی دابڕاو، کە دڵداری لێ دوورە
لە ژێر بارانت بێدەنگ و خەمبارە
ڕەنگی ڕووخساری لە خەمی ئەوین
دەچێتە ڕەنگی گەڵا زەردەکانی تۆ

تۆ گەڵاکان لە دار دادەماڵیت
یادەکانیش لە دڵ هەڵدەوەرێنیت
گەڵا دەڕژێ، بەڵام عەشق نامرێ
پایز دێت و دەڕوات، یاد دەمێنێ
٢٠٢٥/٩/٢٠
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit