ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن › شیعرەکان ›
٢٨٠. سەرەتای پایز
ئەمڕۆ...
یەکەم ڕاپەڕینی خەزانە
مەڕاسیمی وەپێشچوونی گەڵاکان و
تێکەڵبوونی شیوەنی زەوی
لەگەڵ گریانی باراندا

لە ناو ئەم شڵەژانی ڕەنگانەدا
تەنیا عەشقە
دەست بەسەر دڵدا دەگرێت و
ڕوو دەکاتە لووتکەی چیا و
تەمومەی کەنارەکان...
تا لە گێژاوی ئەم ژیانەدا
کەمێک ئاسوودەیی و
چنگێک خۆشی بۆ ڕووح بپاشێت

پایز...
تۆ بە ڕاستی سەیریت
دەستێک پێکەنینی شاد و
دەستێک دیاریی خەمبارت پێیە!
لەگەڵ خۆتدا
سروەی شەماڵ و گەردەلوولی بارانت هێنا

وا وەرز گەیشتە سووربوونەوەی هەنار
بەلام پێم بڵێن...
لە ناو ئەم هەموو گوڵە هەڵوەرینەدا
کێ نازناوی 'نازدار'ی من
بە گوڵاوی یادی ئەو
پاراو کردووە؟
٢٠٢٦/٩/٢١
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit