ئەمڕۆ سەرەتای
پایز و خەزان
ڕۆژی هەڵوەرین
پەڵەی بەردەم با
دڵان پڕ بگرین
شیوەن لە دەشتان
بارانی خەمە و
دەشتی ئاشقان
عەشقە کە دەنێ
هەنگاوی وەفا
ڕوو بەرەو چیا و
کەناری سەفا
دەڕوا بۆ ژوان
بۆ ئاسوودەیی
لەبەر دابڕان
وەک وڕێنەیی
تا هەموو خۆشی
کۆ کاتەوە بۆت
لە کۆڵت بنێ
دەردی ئەشقەکۆت
پایز کە هاتی
بەم خەم و شادە
بادەی یادگاری
تێکە لەم جامە
لەگەڵ خۆت هێنات
بای شەماڵ و با
شەستەبارانی
سەر خاکی باخان
کاتی هەنار و
سووربوونەوەیە
ناوی نازدارم
لەناو گوڵاندا
پایز و خەزان
ڕۆژی هەڵوەرین
پەڵەی بەردەم با
دڵان پڕ بگرین
شیوەن لە دەشتان
بارانی خەمە و
دەشتی ئاشقان
عەشقە کە دەنێ
هەنگاوی وەفا
ڕوو بەرەو چیا و
کەناری سەفا
دەڕوا بۆ ژوان
بۆ ئاسوودەیی
لەبەر دابڕان
وەک وڕێنەیی
تا هەموو خۆشی
کۆ کاتەوە بۆت
لە کۆڵت بنێ
دەردی ئەشقەکۆت
پایز کە هاتی
بەم خەم و شادە
بادەی یادگاری
تێکە لەم جامە
لەگەڵ خۆت هێنات
بای شەماڵ و با
شەستەبارانی
سەر خاکی باخان
کاتی هەنار و
سووربوونەوەیە
ناوی نازدارم
لەناو گوڵاندا