ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن › شیعرەکان ›
٢٧٨. جوانی
لە جوان جوانتری نەشمیلە خانم
شیرین تر لە شیرین باوی باوانم
بەم هەموو جوانیەت ژیر و ئاقڵی
کام خاک و دایکە تۆی بەرهەم هانی
لە ئاست جوانیتا ئەقڵ شێت ئەبێ
سەریش گێژ ئەخوا چاویش کوێر ئەبێ
حۆری بەهەشتە ڕێی لێ تێکچووە
بۆ سەر ئەم زەوییە کەوا هاتووە
ئەبێ ئەم گوڵە بەنسیبی کێ بێ
کێ بێ ئەو کەسەی شایانی تۆ بێ؟
٢٠٢٦/٩/١٠
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit