پرسە نامەم و پەیامە شیعرێ
بەوپەڕی دڵگران و خەمێکی قووڵەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی پێشەوا و قەڵەمە بلیمەتەکەی ئەدەبی کوردی، مامۆستا لەتیف هەڵمەت دەکەین، بۆ کۆچی دوایی هاوسەر و هاوڕێی تەمەنی، گیانی ئارام خاتوو سوورەیا.
ئومێدەوارین ڕوحی پاكی کۆچکردوو گڵکۆی ئارام و شاد بێت و ئارامی و دڵنەوایی بە جەنابتان و بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت. وەفاداری و خۆشەویستی بێسنووری جەنابتان بۆ هاوسەرە ئازیزەکەتان، وێنەیەکی جوانی وەفا و مرۆڤدۆستییە.
هیوادارین تەمەندرێژ و تەندروست باشبن و قەڵەمە زێڕینەکەتان هەمیشە وەک سەمبولی داهێنان و ئەدەبی کوردی بە گەشاوەیی بمێنێتەوە.
مەزارگەی خاتوو سوورەیا ئارام و ئاسودە بێت، و تەمەنی مامۆستای گەورەشمان درێژ و سەلامەت بێت.

مردنێکی بە ئازار
ئەوە بەشی هەمومانە ئەم ئازارە
چینی هونەر و ئەدەب و هەژارە
هەموو هەوڵێکمان بۆ برەوی ژیانە
هەم بۆ خەمی گەل هەم نیشتیمانە
بەداخەوە کە مردین دەورەمان چۆڵە
بە تەنیاین لە مزگەوت و لە هۆڵە
داخەکەم ئەمە گوزەرانی ئێمەیە
ئەمە ژیانی چەن دەیەو سەدەیە؟ !
بۆچی دەبێت ژیان ئاوا بێت؟
بۆ ئێمە وا چەوت و لار بێت
بە هیوام ئەم ژیانە باشبێت
لەم ئازارە ڕزگارمان بێت.