ئەو خەیـاڵانەی مرۆڤ پێی دەگــات
لە دڵ و هــزریا نـیـشـانــی دەدات
دەگمەنە ڕۆژێک خەیاڵ بێتە دی
هەرکەس بە وردی بەرەو پیری بڕوات
جیاوازیی هەیە لە بەینی خەیاڵ
لەگەڵ نادیاری یادی مانگ و ساڵ
جاری وا هەیە بە گاڵتە و بە پێک
شتێ ڕوو دەدات، بێ نرخ و بەتاڵ
خەیاڵ ئەوەیە لە ناخدا بژی
لە ناو هزر و دڵ، بۆی تێبکۆشی
خواستێ کە دەتەوێ بیهێنیتە دی
بەڵام بە کردار، هێشتا بێبەشی
ڕاستی و خەیاڵ دوو دنیای جیاین
هەر دوو بۆ یەکتر ڕێگای ناشیاوین
هەرگیز خەیاڵات وەک ڕاستی نایەن
تەنیا ئەو کاتەیش خاوەن ئامانجین
لە دڵ و هــزریا نـیـشـانــی دەدات
دەگمەنە ڕۆژێک خەیاڵ بێتە دی
هەرکەس بە وردی بەرەو پیری بڕوات
جیاوازیی هەیە لە بەینی خەیاڵ
لەگەڵ نادیاری یادی مانگ و ساڵ
جاری وا هەیە بە گاڵتە و بە پێک
شتێ ڕوو دەدات، بێ نرخ و بەتاڵ
خەیاڵ ئەوەیە لە ناخدا بژی
لە ناو هزر و دڵ، بۆی تێبکۆشی
خواستێ کە دەتەوێ بیهێنیتە دی
بەڵام بە کردار، هێشتا بێبەشی
ڕاستی و خەیاڵ دوو دنیای جیاین
هەر دوو بۆ یەکتر ڕێگای ناشیاوین
هەرگیز خەیاڵات وەک ڕاستی نایەن
تەنیا ئەو کاتەیش خاوەن ئامانجین