ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
٢٦٦. خۆزگەی کۆچەرێک
گڕی عەشقی تۆ وا لە دڵمدا
ناوت پیرۆزە لە سەر زارمدا
شنەی کێوەکان دەنگی شمشاڵە
بێ عەشقی خاکت ژینم مەحاڵە
خۆزگە کڕێوەی بەفری سەر چیا
ببا بە فێنکی بۆ دڵی تەنیا
سروشتی جوانت وەک بەهەشت وایە
بۆنی خاکەکەت مایەی شیفایە
کانی و ڕووبارت هاژەیان دێ چەند
دەشێلێ خەمم ئەم دڵە بێپەند
هەتاوی گەشت وا لە ئاسماندا
ڕووناکی دەدا بە کوردستاندا
شەوانی دووریت کزەی سەرمایە
یادت لە ناخمدا هەمیشە مایە
گیانم فیدایە بۆ هێلانەی خۆم
من هەتا ماوم خەمی تۆ ئەخۆم
٢٠٢٦/٨/١٢
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit