من گۆیژەم پاڵە پشتی سلێمانینم
لێم ناگەڕێن هەر جارەو لایەکم ئەبڕن
هەر جارەو بە جۆرێ بریندارم دەکەن
خۆ من بەرگریکارێکی بێوێنەی ئەو
شارەم بۆ وام لێدەکەن!
ئەی نازانن چەن ساڵە دوژمنان؟ !
کە هێرش دێنن لەبەر من پەیان
پێنابرێت دەستیان لەو شارە ناچێ
بەڵام ئەمڕۆ ئێوە بێ بەزەییانە
بێ باکانە و نامەردانە
کەوتونەتە دامێنی ئەو چیایە و
بە داتاشین بە سوتان
لە هەموو لایە دەستان
خستۆتە قوڕ قوڕاگەیی و
لەم دیو لەو دیو دایدەپاچن
لە بنی دێن و نایهێڵن
ئەی نازانن کە سلێمانی
بەو گۆیژە و قەد پاڵەوە
جوانە هەیە و دەمێنێ!
بەڵام بێ بەزەیانە
ناحەزان دایدەبڕن و
خەریکە فڕی بە سەر
سلێمانیەوە نامێنێ.
لێم ناگەڕێن هەر جارەو لایەکم ئەبڕن
هەر جارەو بە جۆرێ بریندارم دەکەن
خۆ من بەرگریکارێکی بێوێنەی ئەو
شارەم بۆ وام لێدەکەن!
ئەی نازانن چەن ساڵە دوژمنان؟ !
کە هێرش دێنن لەبەر من پەیان
پێنابرێت دەستیان لەو شارە ناچێ
بەڵام ئەمڕۆ ئێوە بێ بەزەییانە
بێ باکانە و نامەردانە
کەوتونەتە دامێنی ئەو چیایە و
بە داتاشین بە سوتان
لە هەموو لایە دەستان
خستۆتە قوڕ قوڕاگەیی و
لەم دیو لەو دیو دایدەپاچن
لە بنی دێن و نایهێڵن
ئەی نازانن کە سلێمانی
بەو گۆیژە و قەد پاڵەوە
جوانە هەیە و دەمێنێ!
بەڵام بێ بەزەیانە
ناحەزان دایدەبڕن و
خەریکە فڕی بە سەر
سلێمانیەوە نامێنێ.