ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
٢٥٨. شکۆ
گەر دەتەوێ بژی بە سەربەرزانە
حەماڵی بکە بەڵام مەردانە

نەک بەسەرشۆڕی بژی و بمێنی
بۆ نان لە بازاڕ ڕاخەی جامانە

شکۆ بۆ مرۆڤ تاج و ڕووسوورییە
پەت کە بپچڕێ وێڵە زەنگیانە

دنیا نایهێنێ کز و داما و بی
گەڵای زەردیش نیشانەی خەزانە

نان بۆ نانەوا گۆشت بۆ قەساب بێ
دووگیش شایانی خوانی شاهانە

مەڕی نێر کڕاوە بۆ سەربڕینێ
نان ئەو نانەیە ئێستا لە خوانە

تاکوو زیندووی بەسەربەستی بژی
خانەخوێ خۆیەتی لە جێی میوانە

تێبینی // ئامانجی من لەم شیعرەم ڕەخنەگرتنە لەو کەسانەی کە لە لوتکەی گەنجی، تەندروستی و توانای جەستەییدان، بەڵام لە جیاتی کارکردن و پشت بەخۆبەستن کاتەکانیان بە بێهوودەیی بەفیڕۆ دەدەن. ئەوانەی تەمەڵی هەڵدەبژێرن و دەبنە بارگرانی بەسەر شانی خەڵکییەوە یان بە شێوازی نادروست دەست بەسەر ماڵ و دارایی کەسانی تردا دەگرن و مافیان پێ شێل دەکەن و بۆیان ناگێڕنەوە.
٢٠٢٦/٧/٧
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit