دایک...
ئەو هەرە جوانترین
ئەو هەرە بێگەردترین بوونەوەری سەر ئەم خولگەیەیە
مروارییەکی بێ هاوتایە
کە دەستی بەدیهێنەر لەسەر سینگی زەمین چاندوویەتی
هەتا ترپەی دڵ و تیشکی چاوانمان ماوە
پێویستە شکۆ و عەشقی ئەو
بخەینە سەر تاجەسەری ماندووبوونمان
ئەوەی لە تواناماندا بێت لەبەردەم پێکانیدا ڕایبخەین
بەڵام... ئەگەر هەموو جیهانیش بکەینە خەڵات و
بە کۆڵ، ڕێگای دووری پێ ببڕین
هێشتا نەبووینەتە تەنیا دڵۆپێک
لەو دەریای فیداکارییەی کە نۆ مانگی تەواو
ئێمەی تێدا بە خەون و بە خوین گۆش کرد
ئەو، تەنیا سازی نەکردین
بەڵکو دوای هاتنیشمان، لە باوەشی پەروەردەدا
چۆلەکەی ڕۆحی ئێمەی فێری فڕین کرد
لە ساتە تاریکەکاندا، ئەو چاوبڕکێی لەگەڵ خەم دەکرد
تا ئێمە لە ئامێزی ئاسودەییدا بچینە خەو
تەنانەت کاتێک گەورەش بووین و لە خەم ڕەخساین
ئەو هەر پاسەوانی فیکر و نازی ئێمە بوو
دایک...
گەورەترین و دەوڵەمەندترین خەزێنەی مرۆڤە لەم گەردوونەدا
نەبڕاوەترین کانگای میهرەبانی
کە هیچ لافاوێک وێرانی ناکات و
هیچ زەمەنێک لە بەهای کەم ناکاتەوە؟ !

تێبینی // من تەنیا منداڵێکی چوار پێنج ساڵان بووم کاتێک دایکم جێیهێشتم ئەو لە تەمەنێکی کورتدا، بەڵام بە کۆڵێک میهرەبانی و بەرهەمی گەورەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد ڕۆحی ئەو و سەرجەم دایکە کۆچکردووەکان شاد و ئاسوودە و ئارام بێت تەندروستی و تەمەنی درێژیش ببەخشێت بەو دایکانەی کە ئێستا لە ژیاندا ماون و سایەیان بەسەر سەری دڵسۆزانیانەوە هەر گەشاوە بێت.