ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
٢٤٨. دادگایی مێژوو
دادگایی مێژوو

تەمەنی ستەم کورتە

لە کڕێوەی ساردی نوگرە سەلمان
تەمێکی ڕەش هەبوو، لە کەس سڵی نەدەکرد
خۆی بە خوای زەوی و تاقانەی زەمان دەزانی
بەڵام چەرخی گەردوون وەرچەرخا و
ئەو کەڵەگایەی لە لووتکەی دەسەڵاتدا بوو
کەوتە ناو گێژاوی ونبوون و فەرامۆشی

ئێستا سەیری کەن—
ئەو دێوەزمەیەی سێبەری مەرگی بەسەر هەموواندا کێشابوو
ئەمڕۆ وەک بڵقێکی سەر ئاو، فش بووەتەوە
دەم و چاوێکی شێواو، جەستەیەکی داڕماو
لە شەرمەزاریی مێژوودا، ئارەقەی سوێری لێ دەچۆڕێ
ئەوەی ڕۆژێک شا بوو، ئێستا بودەڵەیەکی ترسنۆکە

مژدە بێت—
بۆ ئەو مناڵانەی لە باوەشی خاکدا خەوتوون
بۆ ئەو دایکانەی جەرگیان بووە بە خۆڵەمێش
بۆ ئەو باوکانەی پشتیان لەبەر باری خەم چەمی
بۆ ئەو خوشک و برایانەی ڕێگەی ماڵیان وونکرد
بۆ هەموو ئەو عاشقە گەنجانەی خێریان لە ژیان نەبینی
مژدە بێت: حەجاج لە بەردەم تەرازووی دادگایە

ئەمە مژدەیەکە بۆ ئەو 'تاکە پێڵاو' و 'مەمکە مژە' پڕ یادگارییانەی
کە لەژێر قووڵایی خاکەوە سەریان دەرهێناوە و شایەتی دەدەن
بۆ ئەو ئێسک و پڕووسکانەی ساڵانێکە بێ ناوونیشانن
بۆ ئەو کچانەی بردران و بۆ ئەو کوڕانەی بێسەروشوێن کران
ئەمڕۆ ڕۆژی ڕاستییە، ڕۆژی هەستانەوەی قوربانییەکانە

بەڵام هۆشیار بن: مەهێڵن حەجاج بکوژرێت!
با پەتی سێدارە نەبێتە مەکۆی بێدەنگکردنی
با مافی مرۆڤ ببێتە پاسەوانی، نەک بۆ پاراستنی خۆی
بەڵکو بۆ ئەوەی ڕاستییەکان لەگەڵ خۆیدا نەباتە ناو گۆڕ
ئەگەر ئەو بمرێت، چیرۆکی ئەنفال نیوەچڵ دەمێنێتەوە
ئەگەر ئەو بێدەنگ بکرێت، مێژوو بەلاڕێدا دەبرێت

پێویستە حەجاج بمێنێت، تا کیسەی ڕەشی تاوانەکانی هەڵبڕێژێ
پێویستە ئەم کەیسە ببێتە دەنگێکی جیهانی
با هەموو دنیا بزانێت کە کورد چ ئازارێکی چەشتووە
با دادگا ببێتە شوێنی ڕیسواکردنی ستەم
چونکە تەنها دادپەروەرییە، دەتوانێت برینی نیشتمان ساڕێژ بکات.

سەعید سەدیق
٢٠٢٦/٥/٩

The Trial of History
The Lifespan of Tyranny is Short

In the frigid blizzards of Nugra Salman,
A black mist loomed, fearing no one.
He deemed himself the god of the earth, the sole sovereign of time.
But the wheels of destiny turned,
And the titan who once stood atop the pinnacle of power
Sank into the whirlpool of oblivion and neglect.

Look at him now—
The monster who cast the shadow of death over all,
Has collapsed today like a bubble on the water's surface.
A distorted face, a crumbling frame,
Dripping with the salty sweat of historical shame.
He who was once a king, is now but a cowardly wretch.

Tidings of Justice—
To the children sleeping in the embrace of the earth,
To the mothers whose hearts turned to ash,
To the fathers whose backs bent under the burden of grief,
To the siblings who lost the path to their homes,
To all the young lovers who saw no joy in life;
Rejoice: Hajjaj stands before the scales of the court.

This is a testament for the 'single shoe' and the 'pacifier' steeped in memory,
Which have risen from the depths of the soil to bear witness.
For the bones that remained nameless for years,
For the girls who were taken, and the boys who vanished.
Today is the day of truth, the day the victims rise again.

But heed this: Do not let Hajjaj be killed!
Let not the gallows become a sanctuary for his silence.
Let human rights be his guardian—not to protect his life,
But to ensure he does not carry the truth with him to the grave.
If he dies, the story of Anfal remains incomplete;
If he is silenced, history will be led astray.

Hajjaj must remain, to pour out the black bag of his atrocities.
This case must become a global resonance;
Let the world know the agony the Kurds have endured.
Let the court be the stage where tyranny is disgraced,
For only justice can heal the wounds of the Motherland.

Said Saddik
May ٩, ٢٠٢٦
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit