بەهار داهات بە شادی، بوو بە جەژنن و پشوو
لە خاکەلێوە سەوزە دەشت و دەری ڕەنگین بوو
مانگی گوڵان جیهانمان، دەبێتە باخی ڕەنگین
لە جۆزەردان دروێنە دەست پێ دەکا هەرەوەزین
هاوین گەرمای توند و تیژ تیشکی خۆری هێناوە
لە پووشپەڕدا زەرد دەبێ، هەرچی سەوزە و گیاوە
گەلاوێژ ڕوو دەنێتە فێنکیی مژدەی لە ڕێیە
خەرمانان خەل و خەرمان، وا لە زێڕی نێو جێیە
پایز دێت و ڕەنگ دەگۆڕێ، ڕەنگی زێڕین دەپۆشێ
لە ڕەزبەردا ترێ ی ڕەز، شەهد و تام دەفرۆشێ
لە گەڵاڕێزاندا دار، گەڵای زەردی دەوەرێ
لە سەرماوەرزدا فێنکی، ڕوو لە کڕێوە دەکرێ
زستان هات و سپیپۆش دونیا بوو بە بەفرستان
لە بەفرانبار ڕوو دەدات، سۆڵە و کڕێوەی زستان
لە ڕێبەندان ڕێ دەگیرێ، بەفر دەبێتە بەربەست
لە ڕەشەمێ زستانە، توند و قورس و بێ هەست.

تێبینی // مانگە کوردیەکانم بەپێی وەرزەکان لەم شیعرەدا کۆکردۆتەوە بە هیوام جێی ڕەزامەندیتان بێت.