سەد جارم وت دڵت پاک بێ
دونیا بە دەست من و تۆ نابێ
خۆش بێ ناخۆش سات و کاتمان
دێتە کایە بەبێ ویستمان
وەرە با بۆ یەکتری بژین
بۆ یەکتریش بین بەهاوژین
سروشت و ژیان زەوی و ئاسمان
هەرچی هەیە لە جیهانمان
ئێمەی مرۆڤ بووینە قوربان
بێ وەفا بووین بۆ گشت لایان
وەرە هەڵکێشین هەناسەیەک
بۆ یەک بژین بە تاسەیەک
پێکەوە بین لە پیاسەیەک
باکمان نەبێ لە کێشەیەک
خەمی دڵمان بیربەینەوە
باسی شادی بگێڕینەوە.
دونیا بە دەست من و تۆ نابێ
خۆش بێ ناخۆش سات و کاتمان
دێتە کایە بەبێ ویستمان
وەرە با بۆ یەکتری بژین
بۆ یەکتریش بین بەهاوژین
سروشت و ژیان زەوی و ئاسمان
هەرچی هەیە لە جیهانمان
ئێمەی مرۆڤ بووینە قوربان
بێ وەفا بووین بۆ گشت لایان
وەرە هەڵکێشین هەناسەیەک
بۆ یەک بژین بە تاسەیەک
پێکەوە بین لە پیاسەیەک
باکمان نەبێ لە کێشەیەک
خەمی دڵمان بیربەینەوە
باسی شادی بگێڕینەوە.