نمونەی ئەو شیعرەم کە بۆ ڕێزلێنان دانرا بوو
تۆ دڵخۆش بە
با تۆ دڵخۆشبی چش لە من قەینا
گیانم بۆ تۆ بێ گشت سات و کاتا
گەر من لە ڕوحا ئە تۆم خۆشبوێ
لە هەر شوێنێبی بۆ منیش ئاسا
خۆشحاڵم ژیانت وەکو شاژن بێ
ئاواتی منە خۆزگەت و بریا
ئەوەندە بۆ تۆ دڵ بە پەرۆشم
حەزەکەم هەمیشە چاوێکم لێتبا
شەوو ڕۆژ بۆ تۆ گریە و زاریمە
ناخۆشیەکانت لە جێی برینما
من کە مرۆڤبم لەپێش خۆما تۆ
هەژمارت دەکەم لە هەموو ژینما
لە هەر ڕویەکا خۆم مەغدور ئەکەم
تا دڵی سادەت بە موراد دەگا.
٢٠٢٦/٣/١٠
بەڵێن
بەڵێن
شیعرەکەی مامۆستا غازی زەنگەنە لە کۆمێنت بۆ من
بۆ برای بەڕێزم مامۆستا سەعید سەدیق
بۆ برای بەڕێزم مامۆستا سەعید سەدیق
دڵــی ئـــازیــزان لــــەیـــەک ئــاگـایـــە
هـەوارگـەی شـادی و لانـکەو دەرگـایـە
بـۆمــن گـوڵــێـکی پــڕ بــۆن و بــەرام
لەگوڵ شیرین تر بێ خواست و مەرام
چونکە شاعیری خاوەن هەستی جوان
جەمی شاعـیران جێی ڕاستی بــڕوان
دەمـێــکـە بــــرا لـــــەلام دڵـــگــیـــری
چونکە سەرمـەشق و بـەهـزروو بیری
هـــەتـــابــمــێــنــم هــەرتـــۆ بــرامـی
لـەجـێی ڕووناکی و شەوق و چـرامی
وەفـای وەفــادار ســەنـگـی وەفــایــە
سـەنـگی مــرواری بــــۆدڵ سـەفـایــە
ئـێـوەش گـەوهــەرن دوڕن مـرواریـن
لــەبـراش جوانـتر بـەیـەک ئـەنـوارین
یــاخـوا بــراکــەم شــادی ژیـنـت بـێ
خەونی ڕەنگاڵت گـوڵ پـەرژیـنت بـێ
یـاخـوا بــتـبـیـنـم هــەروا بـــەشـادی
هـەردەم بــنـۆشی بــەهــای ئــازادی
وەڵامی من بۆ مامۆستا (غازی زەنگەنە) لە کۆمێنتا
دیاریت گەیشت و دڵـی بـۆ ڕاکـێـشـام
بە دەفتەری عەشق و وەفادا کێشام
وەک بـۆنی نێرگز، وەک شەونمـی گـوڵ
نیشتە سەر هەستم، جێی گرت لەناو دڵ
تـۆ کـانی ڕوونی، تـۆ بەحری مـانـا
لە جەمی یاران تـۆ بـێـیت و دانـا
خـاوەن مەقامـی لـە لووتکەی ئەدەب
هـەمـوو پەیـڤـێـکت گـەوهـەرە بـێ تـەب
گەر بـرا و مـروار و ڕوونـاکـی مـنی
تـۆ خۆت چـراغـی نـاو کـۆڕی مـنـی
وەفای جەنابت سەنگی مەحەک بێ
لـەبـاغـی ژیـنـم تـۆ هـەر تـەکـم بێ
سـوپـاس بـۆ هـەست و وشەی ڕەنـگینت
بـۆ پـاکـی و سـۆز و دڵـەی بـێ کـیـنـت
یـاخـوا بـمـێـنـی بـۆ شـیـعـر و بـۆ مـن
دوور بـی لـە خـەم و لـە مـەیـنەتی ژین
برای خۆت: سەعید سەدیق
٢٠٢٦/٤/١٣
کاتژمێر: ١: ٢٨ درەنگانی شەو
٢٠٢٦/٤/١٣
کاتژمێر: ١: ٢٨ درەنگانی شەو
تێبینی // برای بەڕێزمان گوڵستانی شیعر (پشتیوان میر عزیر) لە (دیوەخانێک بۆ نوسەران و خوێنەران) لە بڕگەی (ڕێزلێنان)دا ڕێزلێنانی بۆ کردبوم سوپاسی دەکەم کۆمەڵێ لە شاعیران و هاوڕیانی دیوەخان کۆمێنتیان بۆ کرد بووم و سەرنج و تێبینیەکانی خۆیان نوسیبوو یەکێک لەو کۆمێنتانە مامۆستا (غازی زەنگەنە) بوو کە زۆر سەرنجی ڕاکێشام کە ئەم شیعرە جوانەی لە کۆمێنتا بۆ نوسیبووم زۆر سوپاسی دەکەم ڕێز و پێزانینم هەیە بۆی منیش هەر بە شیعر وەڵامی کۆمێنتە شیعرە جوانەکەیم داوەتەوە.