وەرن با ئەم ژیانە لە گوڵجاڕێکی بێخەزاندا بنەخشێنین
لەم 'من' و 'تۆ' و 'ئەو'ە غەریبە، جیهانێک ڕزگار بکەین
با لەسەر ئەم خاکە، وەک یەک و هاوشانی یەکتر بمێنینەوە
لێرەدا جیاوازیی ڕەنگەکان، تەنیا تابلۆیەک بێت بۆ جوانی نەک بۆ دووری.
با زەنگەکانی جەنگ بۆ هەمیشە کپ بکەین
لەو پەڕی خۆرهەڵاتەوە بۆ ئەو پەڕی خۆرئاوا
بەبێ پاسپۆرت و بێ پەرژین، ڕێگا بۆ باوەشی یەکتر بکەینەوە
با سنورەکان تەنیا هێڵێکی خەیاڵی بن لەسەر نەخشە
کۆنەکان و جیهان بکەینە یەک ماڵ، یەک شار و یەک نیشتمان.
وەرن با زمانی دڵمان بکەینە زمانی هاوبەشی گەردوون
با پایتەختەکان لە یەک میهرەجاندا یەکبخەین
کلتوورەکان وەک ڕەنگاڵەیەک لە ئامێزی یەکدا تێکەڵ بن
تا لە هەر کوێیەک بین، هەست بە ئۆقرەیی و ماڵ بکەین
با بژێوی و خۆشی بۆ هەژارترین ماڵەکان بگەڕێنینەوە
تا هیچ منداڵێک لەم جیهانەدا، خەمی نانی نەبێت؟
با مرۆڤ تەنها واتا و پێوەری هەموو سەروەتەکان بێت
زانست و خزمەت، هەر هەمووی بۆ شکۆی مرۆڤایەتی بێت.
با لەم هەسارە بچووکەدا، کە ناوی زەوییە
بە ئازادییەک بژین کە بۆنی ئاشتی لێ بێت
بە خۆشییەک بژین کە هیچ کینەیەکی تێدا نەبێت؟
تەنها مرۆڤ بین... مرۆڤێکی ئازاد و میهرەبان.