ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
٢٣٤. گوڵ و پەری
گەر گوڵت بینی هیچ مەکە بۆنی؟
چونگە ئەو لە گوڵ خۆشترە بۆنی؟
گوڵ بە ڕەنگ و بۆ خونچەی ژاکاوی
ئەو بە ئەگریجە و پەرچەمی خاوی

گوڵ بە شنەی با جار جار دەلەرێ
ئەو لکەی کەوای لە ئەرز دەخشێ
گوڵ کە گەورە بوو خونچەی دەکرێ
ئەو لە ژێر سوخمە شەمامەی دەرێ

جیاوازی گوڵ و ئەو بۆن و خۆشێکە
هەر دووکیان جوانن چاوێکیان لێکە
گوڵ ڕەنگاوڕەنگ و هەر یەک ڕەنگێکە
ئەویش کە مرۆڤە هەر یەک جۆرێکە

گوڵ بەبۆن و ڕەنگ خۆی سەلمادووە
لە هەموو شوێنێ خۆی ڕازاندووە
ئەویش بە لە نجە وا خۆی نواندووە
بە عیشق و جوانی زۆر دڵی بردووە
٢٠٢٦/٣/٢٧
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit