نێرگزو گوڵ و بەهارو نەورۆز
پیرۆز بێت لە کورد لەگەل و لە هۆز
نەورۆزی ئەم ساڵ گەلێک جودایە
شۆرشی کوردان لە خەبات دایە
بە هیوام ئەم ساڵ گری بەتین بێ
لە ساڵان زیاتر مافمان بە دەسبێ
کورد با لەمەو دوا با بۆ خۆیی بژی
با لە نێوانیان نەمێنێ گرژی
هەموی یەکگرن وەک مشتەکۆڵە
لە دوژمن بسەنن گشت ماف و تۆڵە
بە هیوام ئێوە جوان بیر بکەنەوە
بە یەک دەنگ و هۆش خۆ ڕێکخەنەوە
جارێتر خۆتان قوربان کەس مەکەن
فێڵ و جاسوسی لە یەکتر مەکەن
پیرۆز بێت نەورۆز جەژنی کوردانم
دەبێ لەمەدوا خۆم بە کەم نەزانم
زمانم کوردییە جەژنم نەورۆزە
هیوای دوا ڕۆژم هەر گەل و هۆزە
نەورۆزی ئەم ساڵ زۆر دڵخۆشکەرە
چون لە ڕۆژاوا مەزڵوم ڕابەرە
پیرۆز بێت لە کورد ئا ئەو سەرکوتنە
یەک دەنگی و یەک ڕیز ئا ئەو دەسگرتنە
ئیتر لەمەو دوا کورد هەموو براین
بۆ یەک دەمرین و لەگەڵ یەک هاوڕاین
گشت ڕابووردوومان هەڵەو کەسەر بوو
دەردمان گران بوو بە بێ دەرمان بوو
ئێستا چارەیە ئەقڵ و ژیریمان
بیر دەکەینەوە لە خاک و ئاومان
هەم لە ئاڵامان هەم لە کوردستان
وەک نەتەوەکان کە هەن لە جیهان
بۆ چی هەر ئەبێ مە ماڵمان نەبێ؟
زیاد لە گشت گەلان ڕزگارمان نەبێ
ئێمەش مرۆڤی ئا ئەم هەسارەین
خۆڵ و ئێسقانی ئەم خاک و ئاوەین
ئێمە کوردین و بە کوردی ئەدوێین
کوردستانین و خاوەن ئەم خاکەین
پیرۆز بێت لە کورد لەگەل و لە هۆز
نەورۆزی ئەم ساڵ گەلێک جودایە
شۆرشی کوردان لە خەبات دایە
بە هیوام ئەم ساڵ گری بەتین بێ
لە ساڵان زیاتر مافمان بە دەسبێ
کورد با لەمەو دوا با بۆ خۆیی بژی
با لە نێوانیان نەمێنێ گرژی
هەموی یەکگرن وەک مشتەکۆڵە
لە دوژمن بسەنن گشت ماف و تۆڵە
بە هیوام ئێوە جوان بیر بکەنەوە
بە یەک دەنگ و هۆش خۆ ڕێکخەنەوە
جارێتر خۆتان قوربان کەس مەکەن
فێڵ و جاسوسی لە یەکتر مەکەن
پیرۆز بێت نەورۆز جەژنی کوردانم
دەبێ لەمەدوا خۆم بە کەم نەزانم
زمانم کوردییە جەژنم نەورۆزە
هیوای دوا ڕۆژم هەر گەل و هۆزە
نەورۆزی ئەم ساڵ زۆر دڵخۆشکەرە
چون لە ڕۆژاوا مەزڵوم ڕابەرە
پیرۆز بێت لە کورد ئا ئەو سەرکوتنە
یەک دەنگی و یەک ڕیز ئا ئەو دەسگرتنە
ئیتر لەمەو دوا کورد هەموو براین
بۆ یەک دەمرین و لەگەڵ یەک هاوڕاین
گشت ڕابووردوومان هەڵەو کەسەر بوو
دەردمان گران بوو بە بێ دەرمان بوو
ئێستا چارەیە ئەقڵ و ژیریمان
بیر دەکەینەوە لە خاک و ئاومان
هەم لە ئاڵامان هەم لە کوردستان
وەک نەتەوەکان کە هەن لە جیهان
بۆ چی هەر ئەبێ مە ماڵمان نەبێ؟
زیاد لە گشت گەلان ڕزگارمان نەبێ
ئێمەش مرۆڤی ئا ئەم هەسارەین
خۆڵ و ئێسقانی ئەم خاک و ئاوەین
ئێمە کوردین و بە کوردی ئەدوێین
کوردستانین و خاوەن ئەم خاکەین